Al-Hujuraat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِن طَآئِفَتَانِ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱقْتَتَلُوا۟ فَأَصْلِحُوا۟ بَيْنَهُمَا ۖ فَإِنۢ بَغَتْ إِحْدَىٰهُمَا عَلَى ٱلْأُخْرَىٰ فَقَٰتِلُوا۟ ٱلَّتِى تَبْغِى حَتَّىٰ تَفِىٓءَ إِلَىٰٓ أَمْرِ ٱللَّهِ ۚ فَإِن فَآءَتْ فَأَصْلِحُوا۟ بَيْنَهُمَا بِٱلْعَدْلِ وَأَقْسِطُوٓا۟ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُقْسِطِينَ ﴾
“Hence, if two groups of believers fall to fighting, make peace between them; but then, if one of the two [groups] goes on acting wrongfully towards the other, fight against the one that acts wrongfully until it reverts to God’s commandment; and if they revert, make peace between them with justice, and deal equitably [with them]: for verily, God loves those who act equitably!”
{سوڵح و ئاشته‌وایی له نێوان موسڵماناندا} [ وَإِنْ طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ] به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وترا بۆ سه‌ردانى (عبدالله¬ى كوڕى ئوبه‌ى كوڕى سه‌لول) ناكه‌یت، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر گو‌ێدرێژێك له‌گه‌ڵ موسڵمانان سه‌ردانیان كرد، ئه‌ویش وتى: لیم دوربكه‌وه سوێند به خوا بۆنى گوێدرێژه‌كه‌ت ئازارى دام، پیاوێك له ئه‌نصارێكان وتى: سوێند به خوا گوێدرێژه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆنى له تۆ خۆشتره، كه‌سانێك له قه‌ومه‌كه‌ى بۆ (عبدالله) توڕه بوون و كه‌سانێكى تریش بۆ ئه‌م پیاوه تووڕه بوون تا به په‌له دارخورماو نه‌عل و ده‌ست له‌یه‌كتریاندا، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌گه‌ر دوو كۆمه‌ڵ له باوه‌ڕداران كوشتاری یه‌كیان كرد‌و شه‌ڕیان كرد ئه‌وه ئێوه صوڵح و ئاشته‌وایی بكه‌ن له نێوانیاندا، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه مرۆڤـ به تاوانى گه‌وره له دین و ئیمان ده‌رناچێت و كافر نابێت، ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كوشتارى یه‌كترى ده‌كه‌ن خواى گه‌وره هه‌ر به ئیماندار ناویان ده‌بات، به پێچه‌وانه‌ى خه‌واریج و موعته‌زیله‌و هاوبیروڕاكانیان كه به تاوانى گه‌وره موسڵمان كافر ده‌كه‌ن و له دین و ئیمان ده‌رى ده‌كه‌ن) [ فَإِنْ بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَلَى الْأُخْرَى فَقَاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلَى أَمْرِ اللَّهِ ] وه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێكیشیان زوڵم و سته‌می له‌وه‌ی تر كرد ئه‌وه ئێوه كوشتاری ئه‌و كۆمه‌ڵه بكه‌ن كه زوڵم ئه‌كات تا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره [ فَإِنْ فَاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا ] وه ئه‌گه‌ر گه‌ڕایه‌وه ئه‌و كاته ئێوه صوڵح و ئاشته‌وایی له نێوانیاندا بكه‌ن به دادپه‌روه‌ری وه دادپه‌روه‌ر بن له نێوانیاندا [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (٩) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه دادپه‌روه‌رن له كاتی بڕیارداندا.