Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَوْفُوا۟ بِٱلْعُقُودِ ۚ أُحِلَّتْ لَكُم بَهِيمَةُ ٱلْأَنْعَٰمِ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ غَيْرَ مُحِلِّى ٱلصَّيْدِ وَأَنتُمْ حُرُمٌ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Be true to your covenants! Lawful to you is the [flesh of every] beast that feeds on plants, save what is mentioned to you [hereinafter]: but you are not allowed to hunt while you are in the state of pilgrimage. Behold, God ordains in accordance with His will.”
سووره‌تی (مائيده) (واته: سفره‌و خوان، كه حه‌وارییه‌كانى عیسا داوایان لێ‌كرد كه داوا له خواى گه‌وره بكات له ئاسمانه‌وه سفره‌و خوانێكیان بۆ داببه‌زێنێت) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (١٢٠) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {وەفابوون بەرامبەر بە پەیمان} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران وه‌فاتان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌قدو به‌ڵێننامه‌و په‌یمانانه‌ى كه داوتانه به خوای گه‌وره وه له نێوان یه‌كتریشدا به‌یه‌كتریتان داوه جێبه‌جێی بكه‌ن و بیبه‌نه سه‌ر، یاخود ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره له قورئاندا حه‌ڵاڵى كردووه‌و حه‌رامى كردووه‌و فه‌رزى كردووه‌و دیارى كردووه ئێوه هه‌ڵیمه‌وه‌شێننه‌وه [ أُحِلَّتْ لَكُمْ بَهِيمَةُ الْأَنْعَامِ إِلَّا مَا يُتْلَى عَلَيْكُمْ ] خوای گه‌وره هه‌موو ئاژه‌ڵانی بۆتان حه‌ڵاڵ كردووه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئێستا باس ئه‌كرێ له‌سه‌رتان حه‌رام كراوه، (ئه‌نعام): به وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن ئه‌ووترێ [ غَيْرَ مُحِلِّي الصَّيْدِ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ ] ته‌نها له كاتی ئیحرامدا ئیحرامتان به‌ستبێ به حه‌ج یان به عومره ئه‌وكاته ڕاوكردن حه‌رامه وه قه‌ده‌غه‌یه لێتان تا ئیحرام ئه‌شكێنن [ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ (١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره بڕیار ئه‌دات وه ئه‌و حوكمانه ده‌رئه‌كات كه ویستی لێ بێت.