Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَسْـَٔلُوا۟ عَنْ أَشْيَآءَ إِن تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ وَإِن تَسْـَٔلُوا۟ عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ ٱلْقُرْءَانُ تُبْدَ لَكُمْ عَفَا ٱللَّهُ عَنْهَا ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌۭ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Do not ask about matters which, if they were to be made manifest to you [in terms of law], might cause you hardship; for, if you should ask about them while the Qur'an is being revealed, they might [indeed] be made manifest to you [as laws]. God has absolved [you from any obligation] in this respect: for God is much-forgiving, forbearing.”
{زۆر پرسیار نەكردن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ ] كه‌سانێك وه‌كو گاڵته‌پێكردن پرسیاریان له پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌كرد یه‌كێك ئه‌یوت: باوكم كێیه؟ وه یه‌كێك حوشتره‌كه‌ى ون بوایه ئه‌یوت حوشتره‌كه‌م له كوێیه؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، وه پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى خه‌ڵكینه خواى گه‌وره حه‌جى له‌سه‌رتان فه‌رز كردووه حه‌ج بكه‌ن، پیاوێك وتى هه‌موو ساڵێك؟ سێ جار وتى، پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه، پاشان فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر بمووتایه به‌ڵێ ئه‌وا هه‌موو ساڵێك له‌سه‌رتان فه‌رز ده‌بوو وه نه‌یشتان ده‌توانى، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران پرسیار له هه‌ندێك شت مه‌كه‌ن كه پێویستتان پێی نیه‌و خوای گه‌وره خۆی بۆی ڕوون نه‌كردوونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر بۆتان ده‌ركه‌وێ له‌وانه‌یه زه‌ره‌رو زیانی بۆتان هه‌بێت و مه‌شه‌قه‌و ناڕه‌حه‌تی تیابێ [ وَإِنْ تَسْأَلُوا عَنْهَا حِينَ يُنَزَّلُ الْقُرْآنُ تُبْدَ لَكُمْ ] وه له‌و كاته‌یشدا كه قورئان دائه‌به‌زێ پرسیار بكه‌ن بۆتان ده‌رئه‌كه‌وێ خوای گه‌وره به‌وه‌حی بۆتان ڕوون ئه‌كاته‌وه [ عَفَا اللَّهُ عَنْهَا ] هه‌ندێك شت هه‌یه خوای گه‌وره لێی بێده‌نگ بووه‌و قورئان باسی نه‌كردووه ته‌كلیف له ئێوه نه‌كراوه خوای گه‌وره له‌وه بووراوه ئێوه خۆتان پرسیار مه‌كه‌ن ده‌رباره‌ى با نه‌بێته باری قورس به‌سه‌ر شانتان و دواتر بۆتان جێبه‌جێ نه‌كرێت، پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - سێ شه‌و له مزگه‌وت ته‌راویحى كرد، كه بینى خه‌ڵكى لێیكۆده‌بنه‌و تامه‌زرۆن دواتر نه‌یكرد نه‌وه‌كو فه‌رز بكرێت له‌سه‌ریان و توانایان نه‌بێت و تاوانبار بن [ وَاللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٌ (١٠١) ] وه خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو و له‌سه‌رخۆیه په‌له ناكات له سزادان و عقوبه‌دانی به‌نده‌كانی.