Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَا جَعَلَ ٱللَّهُ مِنۢ بَحِيرَةٍۢ وَلَا سَآئِبَةٍۢ وَلَا وَصِيلَةٍۢ وَلَا حَامٍۢ ۙ وَلَٰكِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ ۖ وَأَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ ﴾
“IT IS NOT of God's ordaining that certain kinds of cattle should be marked out by superstition and set aside from the use of man; yet those who are bent on denying the truth attribute their own lying inventions to God. And most of them never use their reason:”
{داب‌و نەریتی سەردەمی نەفامی} [ مَا جَعَلَ اللَّهُ مِنْ بَحِيرَةٍ ] خه‌ڵكی سه‌رده‌می نه‌زانی هه‌ندێك ئاژه‌ڵیان له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام كردبوو خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و ئاژه‌ڵانه خوای گه‌وره حه‌رامی نه‌كردووه (بَحِيرَةٍ) وشترێك بوو كه گوێیان له‌ت ئه‌كرد وه شیره‌كه‌یان بۆ تاغوته‌كان دائه‌ناو هیچ كه‌سێك نه‌ئه‌بوایه بیدۆشیایه، وه گوێ له‌ت كردنه‌كه‌ی نیشانه بوو له‌سه‌ر ئه‌و شته [ وَلَا سَائِبَةٍ ] وه سائیبه‌ش دیسان وشترێك بووه كه‌سێك ئه‌یكرده نه‌زر ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره له‌م نه‌خۆشییه چاكی كردمه‌وه یان گه‌یاندمییه‌وه ماڵ خۆم ئه‌وه به‌ره‌ڵا ئه‌كرێ له هه‌ر له‌وه‌ڕێك بخوات و له هه‌ر ئاوێك بخواته‌وه‌نابێت رێگرى لێبكرێت و نابێ هیچ كه‌سێك سواری بێ و باربكرێت [ وَلَا وَصِيلَةٍ ] وه خوای گه‌وره وه‌صیله‌یشی دانه‌ناوه ئاژه‌ڵێك بووه كه ئه‌گه‌ر وه‌چه‌كه‌ی مێ بوایه‌و مێ له دوای مێی بهێنایه ئه‌وه بۆ خۆیان بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نێر بوایه ئه‌وه دایان ئه‌نا بۆ خواكانیان و له خۆیانیان حه‌رام ئه‌كرد [ وَلَا حَامٍ ] حامیش ئه‌گه‌ر نێره‌ی ئاژه‌ڵێك له ده پشتی هه‌ر مێ بهاتایه ئیتر ئه‌یانووت: ئه‌مه پشتی پارێزراوه‌و نابێ هیچ كه‌سێك سواری ببێ وه نه‌ئه‌بوایه قه‌ده‌غه بكرایه له هه‌ر له‌وه‌ڕو ئاوێك كه خۆی بچووایه‌ته سه‌ری، وه به‌چه‌ند شێوازێكى تریش ته‌فسیر كراون، وه ئه‌مانه خۆیان دایان هێنابوو خوای گه‌وره حه‌رامی نه‌كرد بوو له‌سه‌ریان [ وَلَكِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يَفْتَرُونَ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ ] به‌ڵام كافران درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستن، پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌م شتانه‌ى دانا‌و دینى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رى گۆڕى (عه‌مرى كوڕى لوحه‌ى) بوو كه له‌ناو ئاگرى دۆزه‌خ بینیم ریخۆڵه‌ى راده‌كێشا [ وَأَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ (١٠٣) ] وه زۆربه‌یان عه‌قڵیان به‌م شتانه‌دا ناشكێت ئه‌مانه كه خۆیان له خۆیانیان حه‌رام كردووه.