Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ وَإِلَى ٱلرَّسُولِ قَالُوا۟ حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ ۚ أَوَلَوْ كَانَ ءَابَآؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْـًۭٔا وَلَا يَهْتَدُونَ ﴾
“for when they are told, "Come unto that which God has bestowed from on high, and unto the Apostle" - they answer, "Enough for us is that which we found our forefathers believing in and doing." Why, even though their forefathers knew nothing, and were devoid of all guidance?”
[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا إِلَى مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَإِلَى الرَّسُولِ ] وه كاتێك بانگیان بكه‌یت بڵێی: وه‌رن بۆ لای ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه وه وه‌رن بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ قَالُوا حَسْبُنَا مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ آبَاءَنَا ] ئه‌یانووت: ئێمه ئه‌وه‌ی كه باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ری بینیوه ئه‌وه‌مان به‌سه‌و ئیمان به قورئان و به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ناهێنین و دینی باوك و باپیرانمان به‌سه [ أَوَلَوْ كَانَ آبَاؤُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ شَيْئًا وَلَا يَهْتَدُونَ (١٠٤) ] ئایا نازانن كه باوك و باپیرانی ئه‌وان زانیاریان به‌هیچ شتێك نه‌بووه وه له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێگای ڕاست نه‌بوونه به‌ڵكو له‌سه‌ر نه‌زانی و شه‌ریك دانان بوونه بۆ خوای گه‌وره ئیتر چۆن ئه‌بێت شوێنیان بكه‌ون، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامێتى لاسایی كردنه‌وه‌و چاولێكردنى كوێرانه‌ى بێ به‌ڵگه، به‌ڵكو مرۆڤـ ده‌بێت شوێنى به‌ڵگه بكه‌وێت).