Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ عَلَيْكُمْ أَنفُسَكُمْ ۖ لَا يَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا ٱهْتَدَيْتُمْ ۚ إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًۭا فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴾
“O you who have attained to faith! It is [but] for your own selves that you are responsible: those who go astray can do you no harm if you [yourselves] are on the right path. Unto God you all must return: and then He will make you [truly] understand all that you were doing [in life].”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَيْكُمْ أَنْفُسَكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئاگاتان له نه‌فسی خۆتان بێ [ لَا يَضُرُّكُمْ مَنْ ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ئێوه خۆتان له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت و ڕێگای حه‌ق و ڕاستی بن هه‌ر كه‌سێك گومڕا بێ زه‌ره‌ر به ئێوه ناگه‌یه‌نێ، ئه‌مه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌یه كه ناتوانن فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگری له خراپه بكه‌ن، ئاگاتان له خۆتان بێ خۆتان له‌سه‌ر هیدایه‌ت بمێننه‌وه، به‌ڵام ئایه‌تی تر‌و فه‌رمووده‌ی تر یه‌كجار زۆره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ ئه‌بێ فه‌رمان به‌چاكه بكات و ڕێگری له خراپه بكات [ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا ] گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌مووتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه له ڕۆژی قیامه‌ت [ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (١٠٥) ] له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره هه‌واڵتان پێ ئه‌دا له هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه كردووتانه.