Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ شَهَٰدَةُ بَيْنِكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ حِينَ ٱلْوَصِيَّةِ ٱثْنَانِ ذَوَا عَدْلٍۢ مِّنكُمْ أَوْ ءَاخَرَانِ مِنْ غَيْرِكُمْ إِنْ أَنتُمْ ضَرَبْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ فَأَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةُ ٱلْمَوْتِ ۚ تَحْبِسُونَهُمَا مِنۢ بَعْدِ ٱلصَّلَوٰةِ فَيُقْسِمَانِ بِٱللَّهِ إِنِ ٱرْتَبْتُمْ لَا نَشْتَرِى بِهِۦ ثَمَنًۭا وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَىٰ ۙ وَلَا نَكْتُمُ شَهَٰدَةَ ٱللَّهِ إِنَّآ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلْءَاثِمِينَ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Let there be witnesses to what you do when death approaches you and you are about to make bequests: two persons of probity from among your own people, or -if the pangs of death come upon you while you are travelling far from home -two other persons from [among people] other than your own. Take hold of the two after having prayed; and if you have any doubt in your mind, let each of them swear by God, "We shall not sell this [our word] for any price, even though it were [for the sake of] a near kinsman; and neither shall we conceal aught of what we have witnessed before God -or else, may we indeed be counted among the sinful."”
{وەسێت كردن لەسەرەمەرگدا} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا شَهَادَةُ بَيْنِكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ حِينَ الْوَصِيَّةِ اثْنَانِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ئێوه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو كاتێك كه وه‌سیه‌ت ده‌كات با دوو پیاوی دادپه‌روه‌ر له خۆتان له موسڵمانان شایه‌ت بن [ أَوْ آخَرَانِ مِنْ غَيْرِكُمْ إِنْ أَنْتُمْ ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ ] یاخود دوو كه‌س له غه‌یری خۆتان له كافرانیش كاتێك كه ئێوه له‌سه‌فه‌ردا بوون واته: ئه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ردا بوون و موسڵمانی لێ نه‌بوو دوو موسڵمانی دادپه‌روه‌ر نه‌بوو كه شایه‌تی بدا ته‌نها كافری لێ بوو ئه‌وه دروسته ئه‌و دوو كافره شایه‌تیتان بۆ بده‌ن ته‌نها له‌سه‌فه‌رداو ته‌نها بۆ وه‌سیه‌ته [ فَأَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةُ الْمَوْتِ ] كه ئێوه تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تی مردن بوون [ تَحْبِسُونَهُمَا مِنْ بَعْدِ الصَّلَاةِ فَيُقْسِمَانِ بِاللَّهِ ] ئه‌و دوو شایه‌ته ڕائه‌گرن له‌دوای نوێژ كه شایه‌تیتان بۆ بده‌ن ئه‌وانیش شایه‌ته‌كان سوێند ئه‌خۆن به‌خوای گه‌وره [ إِنِ ارْتَبْتُمْ لَا نَشْتَرِي بِهِ ثَمَنًا ] ئه‌گه‌ر گومانیشتان له ئێمه هه‌بێ ئێمه به‌م سوێنده‌مان ناچین به‌شێكی كه‌م له دونیا بكڕین، واته كه‌سێك پاره‌ی پێمان دابێ شایه‌تیه‌كه بگۆڕینه‌وه‌و به درۆ سوێند بخۆین [ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى ] با ئه‌و كه‌سه‌ی كه شایه‌تی بۆ ئه‌ده‌ین خزمى نزیكیش بێ لێمانه‌وه ئێمه حه‌ق و ڕاستگۆیی پێش ئه‌خه‌ین [ وَلَا نَكْتُمُ شَهَادَةَ اللَّهِ ] وه شایه‌تی خوای گه‌وره ناشارینه‌وه [ إِنَّا إِذًا لَمِنَ الْآثِمِينَ (١٠٦) ] ئه‌گه‌ر شایه‌تیمان شارده‌وه ئێمه له تاوانبارانین، (ته‌میمى دارى) ده‌فه‌رمێت: هه‌موو خه‌ڵكى له‌م ئایه‌ته دورن ته‌نها من و (عه‌دى كوڕى به‌دداء) نه‌بێت، كه هه‌ردووكیان گاور بوون و له پێش ئیسلامدا ده‌چوون بۆ بازرگانى بۆ شام، وه كۆیله‌یه‌كى (به‌نى سههم) له‌گه‌ڵیاندا رۆیشت كه ناوى (به‌دیلى كوڕى ئه‌بى مه‌ریه‌م) بوو وه‌قاپێكى له زیو پێ بوو بۆ پاشاى ده‌برد، كه گه‌وره‌ترین بازرگانیه‌كه‌ى بوو، نه‌خۆش كه‌وت و وه‌سێتى بۆ كردن ئه‌وه‌ى به‌جێى هێشتووه بیگه‌یه‌نن به كه‌سوكارى، (ته‌میم) ده‌فه‌رمێت: كه مرد قاپه‌كه‌مان فرۆشت و دامان به هه‌زار درهه‌م و دابه‌شمان كرد له نێوانماندا، كاتێك كه گه‌ڕاینه‌وه بۆ لاى كه‌سوكارى ئه‌وه‌ى پێمان بوو دامان پێیان و ئه‌وانیش داواى قاپه زیوه‌كه‌یان كرد، وتمان جگه له‌مانه هیچى تر‌ى به‌جێنه‌هێشتووه هیچى تر‌ى پێمان نه‌داوه، (ته‌میم) ده‌فه‌رمێت: له پاش هاتنى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كه موسڵمان بووم زۆرم پێ‌ناخۆش بوو خۆم به تاوانبار زانى چووم بۆ لاى كه‌سوكارى و هه‌واڵم پێدان و بۆم گێڕانه‌وه‌و پێنج سه‌د درهه‌مم پێدان، وه پێم وتن: هاوڕێكه‌یشم ئه‌وه‌نده‌ى تر‌ى لایه، ئه‌وانیش چوون سوێندیاندا به سوێندێك كه له دینه‌كه‌ى ئه‌ودا گه‌وره بوو ئه‌ویش سوێندى خوارد به درۆ وه خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند.