Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ يَوْمَ يَجْمَعُ ٱللَّهُ ٱلرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَآ أُجِبْتُمْ ۖ قَالُوا۟ لَا عِلْمَ لَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ عَلَّٰمُ ٱلْغُيُوبِ ﴾
“ON THE DAY when God shall assemble all the apostles and shall ask, "What response did you receive?" -they will answer, "We have no knowledge; verily, it is Thou alone who fully knowest all the things that are beyond the reach of a created being's perception."”
[ يَوْمَ يَجْمَعُ اللَّهُ الرُّسُلَ فَيَقُولُ مَاذَا أُجِبْتُمْ ] له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ران كۆ ئه‌كاته‌وه‌و پێیان ئه‌فه‌رمووێ: ئوممه‌ته‌كانتان چی وه‌ڵامێكی ئێوه‌یان دایه‌وه له دونیا؟ [ قَالُوا لَا عِلْمَ لَنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه هیچ زانیاریه‌كمان نیه‌و ئاگامان لێ نیه ئێمه كه هاتین خۆت ئاگاداری و زانیارى ئێمه له چاو زانیارى تۆ هیچ نیه، یاخود وتراوه: له‌به‌ر سه‌ختی ڕۆژی قیامه‌ت له‌بیریان ئه‌چێ كه ئوممه‌ته‌كانیان چی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه [ إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ (١٠٩) ] هه‌ر تۆ خۆت زانای نهێنیه‌كانی و ئاگات له هه‌مووى هه‌یه.