Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَن يَبْسُطُوٓا۟ إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ﴾
“O you who have attained to faith! Remember the blessings which God bestowed upon you when [hostile] people were about to lay hands on you and He stayed their hands from you. Remain, then, conscious of God: and in God let the believers place their trust.”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران یادی نیعمه‌تی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه [ إِذْ هَمَّ قَوْمٌ أَنْ يَبْسُطُوا إِلَيْكُمْ أَيْدِيَهُمْ ] كاتێك كه كه‌سانێك ویستیان ده‌ستان لێ بكه‌نه‌وه‌و بتانكوژن، كه (به‌نو نه‌زیر) ویستیان له‌سه‌ربانێكه‌وه به‌ردێك به‌رده‌نه‌وه بان سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون و بیكوژن، به‌ڵام جبریل ئاگاداری كرده‌وه خوای گه‌وره به‌و شێوازه پاراستی، یان (كه‌عبى كوڕى ئه‌شره‌ف) ویستى له ماڵى خۆیدا پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكوژێت خواى گه‌وره پاراستى، وه پیاوێكى ده‌شتنشین كه شمشێره‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - هه‌ڵگرت و سێ جار وتى: كێ ده‌تپارێزێت له‌من؟ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: الله، به‌ئیزنى خوا شمشێره‌كه‌ى له‌ده‌ست به‌ر بووه‌و خواى گه‌وره پاراستى و ئه‌ویش له كابرا خۆش بوو [ فَكَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنْكُمْ ] وه ده‌ستی ئه‌وانی گرته‌وه له‌وه‌ی كه ئێوه بكوژن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (١١) ] وه با باوه‌ڕداران ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستن و سه‌رجه‌م كاره‌كانیان ته‌نها به‌خوای گه‌وره بسپێرن و ته‌وه‌كول بكه‌نه سه‌ر خوا.