Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِذْ قَالَ ٱلْحَوَارِيُّونَ يَٰعِيسَى ٱبْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَن يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَآئِدَةًۭ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ ۖ قَالَ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴾
“[And,] lo, the white-garbed ones said: "O Jesus, son of Mary! Could thy Sustainer send down unto us a repast from heaven?" [Jesus] answered: "Be conscious of God, if you are [truly] believers!"”
{داوای دابەزینی سفرەو خوان لە عیسا- صلی الله علیه وسلم – دەكرێت} [ إِذْ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ هَلْ يَسْتَطِيعُ رَبُّكَ أَنْ يُنَزِّلَ عَلَيْنَا مَائِدَةً مِنَ السَّمَاءِ ] ئه‌م حه‌واریانه قوتابیانی عیسا- صلى الله عليه وسلم - كه گومانیان نه‌بووه له خوای گه‌وره چۆن ئیبراهیم فه‌رمووی: [ رَبِّ أَرِنِي كَيْفَ تُحْيِ الْمَوْتَى ] (الْبَقَرَةِ : ٢٦٠) خوایه نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ئارام بێ، ئه‌مانیش بۆ دڵئارامی و دڵنه‌وایی وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه برسی بوون و خواردنیشیان نه‌بوو وتیان: ئه‌ی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - ئایا په‌روه‌ردگارت ئه‌توانێ سفره‌و خوانێكمان له ئاسمانه‌وه بۆ داببه‌زێنێ كه لێی بخۆین وه برسیه‌تیمان نه‌هێلێت [ قَالَ اتَّقُوا اللَّهَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١١٢) ] ئه‌ویش فه‌رمووی: ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و واز له‌و پرسیاره‌و هاوشێوه‌ی ئه‌مانه بێنن ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستگۆیی ئیمانتان هێناوه‌و ئیمانداری ڕاستگۆن.