Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلَّا مَآ أَمَرْتَنِى بِهِۦٓ أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبَّكُمْ ۚ وَكُنتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًۭا مَّا دُمْتُ فِيهِمْ ۖ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِى كُنتَ أَنتَ ٱلرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ ۚ وَأَنتَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ ﴾
“Nothing did I tell them beyond what Thou didst bid me [to say]: `Worship God, [who is] my Sustainer as well as your Sustainer.' And I bore witness to what they did as long as I dwelt in their midst; but since Thou hast caused me to die, Thou alone hast been their keeper: for Thou art witness unto everything.”
[ مَا قُلْتُ لَهُمْ إِلَّا مَا أَمَرْتَنِي بِهِ ] هیچ شتێكم پێیان نه‌وتووه ته‌نها ئه‌و شته نه‌بێ كه تۆ فه‌رمانت به‌من كردووه [ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ رَبِّي وَرَبَّكُمْ ] من پێیانم وتووه ئێوه عیباده‌تی الله بكه‌ن كه په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه [ وَكُنْتُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا مَا دُمْتُ فِيهِمْ ] تا خۆم له ناویاندا بووم من شایه‌ت بووم به‌سه‌ریانه‌وه‌و چاودێریانم ئه‌كرد [ فَلَمَّا تَوَفَّيْتَنِي ] به‌ڵام كاتێك كه منت به‌رز كرده‌وه بۆ ئاسمان، لێره (وه‌فات) به‌مانای مردن نایات، به‌ڵكو عیسى- صلى الله عليه وسلم - ماوه‌و ده‌مێنێت تا ڕۆژی قیامه‌ت وه‌كو له چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌دا هاتووه كه خوای گه‌وره دایئه‌به‌زێنێ وه ده‌جال ئه‌كوژێ [ كُنْتَ أَنْتَ الرَّقِيبَ عَلَيْهِمْ ] كه منت به‌رز كرده‌وه تۆ خۆت چاو‌دێر بووی به‌سه‌ریانه‌وه وه ئاگاداریان بووی وه شایه‌ت بووی به‌سه‌ریانه‌وه [ وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (١١٧) ] وه تۆ شایه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا.