Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَلَقَدْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ ٱثْنَىْ عَشَرَ نَقِيبًۭا ۖ وَقَالَ ٱللَّهُ إِنِّى مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَيْتُمُ ٱلزَّكَوٰةَ وَءَامَنتُم بِرُسُلِى وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۚ فَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ مِنكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ ﴾
“AND, INDEED, God accepted a [similar] solemn pledge from the children of Israel when We caused twelve of their leaders to be sent [to Canaan as spies]. And God said: "Behold, I shall be with you! If you are constant in prayer, and spend in charity, and believe in My apostles and aid them, and offer up unto God a goodly loan, I will surely efface your bad deeds and bring you into gardens through which running waters flow. But he from among you who, after this, denies the truth, will indeed have strayed from the right path!"”
[ وَلَقَدْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَبَعَثْنَا مِنْهُمُ اثْنَيْ عَشَرَ نَقِيبًا ] وه به دڵنیایى خوای گه‌وره عه‌هدو به‌ڵێنی له به‌نی ئیسرائیل وه‌رگرت وه دوانزه نه‌قیبمان لێ هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی كاروباریان به‌ڕێوه‌به‌رن، واته: ئه‌وانه‌ی كه گه‌وره‌ی قه‌ومه‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌ری خوایش- صلى الله عليه وسلم - له‌شه‌وى (عه‌قه‌به) به‌یعه‌تى له دوانزه له ناودارو گه‌وره‌كانى ئه‌نصار وه‌رگرت كه سیانیان له (ئه‌وس) بوون و نۆیان له (خه‌زره‌ج) ئه‌مان چوون به‌یعه‌تیان له قه‌ومه‌كه‌یان وه‌رگرت بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - [ وَقَالَ اللَّهُ إِنِّي مَعَكُمْ ] وه خوای گه‌وره پێی فه‌رموون: من له‌گه‌ڵتانم به‌وه‌ی سه‌رتان ئه‌خه‌م و یارمه‌تیتان ئه‌ده‌م و پشتیوانی‌تان ئه‌كه‌م و ده‌تانپارێزم [ لَئِنْ أَقَمْتُمُ الصَّلَاةَ وَآتَيْتُمُ الزَّكَاةَ وَآمَنْتُمْ بِرُسُلِي ] ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانتان بكه‌ن وه زه‌كاتی ماڵه‌كانتان بده‌ن وه ئیمان به پێغه‌مبه‌رانی من بێنن [ وَعَزَّرْتُمُوهُمْ ] وه به گه‌وره‌یان بزانن وه سه‌ریان بخه‌ن [ وَأَقْرَضْتُمُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا ] وه قه‌رزێكی باش به خوای گه‌وره بده‌ن به‌وه‌ى كه ببه‌خشن له پێناو خوای گه‌وره خوا پاداشتان ئه‌داته‌وه [ لَأُكَفِّرَنَّ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ ] ئه‌وه به دڵنیایى خوای گه‌وره تاوانه‌كانتان ئه‌سڕێته‌وه [ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وه ئه‌تانخاته به‌هه‌شته‌وه كه پڕه له باخ و باخات و جۆگه‌له ئاو به‌ژێر دار‌و كۆشكه‌كاندا ئه‌ڕوات [ فَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ مِنْكُمْ ] وه له دوای ئه‌م عه‌هدو به‌ڵێنه هه‌ر كه‌سێك له ئێوه كوفر بكات [ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ (١٢) ] ئه‌وه ڕێگای ڕاستی وون كردووه‌و گومڕا بووه‌و له ڕێگای ڕاست لایداوه.