Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَبِمَا نَقْضِهِم مِّيثَٰقَهُمْ لَعَنَّٰهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَٰسِيَةًۭ ۖ يُحَرِّفُونَ ٱلْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ ۙ وَنَسُوا۟ حَظًّۭا مِّمَّا ذُكِّرُوا۟ بِهِۦ ۚ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَىٰ خَآئِنَةٍۢ مِّنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّنْهُمْ ۖ فَٱعْفُ عَنْهُمْ وَٱصْفَحْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴾
“Then, for having broken their solemn pledge, We rejected them and caused their hearts to harden-[so that now] they distort the meaning of the [re-vealed] words, taking them out of their context; and they have forgotten much of what they had been told to bear in mind; and from all but a few of them thou wilt always experience treachery. But pardon them, and forbear: verily, God loves the doers of good.”
[ فَبِمَا نَقْضِهِمْ مِيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ ] جووله‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م به‌ڵێن و په‌یمانه‌یان شكاند‌و هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه خوای گه‌وره نه‌فره‌تی لێ كردن و له ڕه‌حمه‌ت و هیدایه‌تی خۆی ده‌ری كردن [ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً ] وه دڵیانمان ڕه‌ق كرد كه په‌ندو ئامۆژگارى وه‌رناگرن [ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ ] وه قسه‌و فه‌رمووده‌كانى خواى گه‌وره كه ئایه‌ته‌كانی ته‌ورات بوو له جێی خۆی ئه‌یانگۆڕی و ده‌ستكاریان ئه‌كردو ته‌ئویلیان ئه‌كرد (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه سه‌رجه‌م كتێبه ئاسمانیه‌كان قسه‌و فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه) [ وَنَسُوا حَظًّا مِمَّا ذُكِّرُوا بِهِ ] وه ئه‌وه‌ی كه یادیان خرایه‌وه له‌بیریان كرد كه چ به‌شێكیان هه‌یه له قیامه‌تدا ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن و ئیمان بێنن، یاخود كاریان پێ نه‌كرد [ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَى خَائِنَةٍ مِنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِنْهُمْ ] وه به‌رده‌وام ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ ئاگات لێیه‌و ئه‌بینی كه ئه‌وان خیانه‌ت و ناپاكی و خراپه‌كاری به‌رامبه‌ر تۆ‌و هاوه‌ڵانت ئه‌كه‌ن، پیلانتان بۆ داده‌ڕێژن ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ [ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاصْفَحْ ] به‌ڵام تۆ لێیان ببوره‌و لێخۆش‌بوو به [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (١٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه چاكه‌كارن، دواتر ئه‌و ئایه‌ته نه‌سخ بۆوه به‌م ئایه‌ته‌ی سووره‌تی (ته‌وبه) [ قَاتِلُوا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَلَا بِالْيَوْمِ الْآخِرِ ] (التَّوْبَة: ٢٩) خوای گه‌وره ئه‌مری كرد به كوشتار كردنی كافران.