Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ قَدْ جَآءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًۭا مِّمَّا كُنتُمْ تُخْفُونَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَيَعْفُوا۟ عَن كَثِيرٍۢ ۚ قَدْ جَآءَكُم مِّنَ ٱللَّهِ نُورٌۭ وَكِتَٰبٌۭ مُّبِينٌۭ ﴾
“O followers of the Bible! Now there has come unto you Our Apostle, to make clear unto you much of what you have been concealing [from yourselves) of the Bible, and to pardon much. Now there has come unto you from God a light, and a clear divine writ,”
[ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا ] ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوران ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری ئێمه كه محمده- صلى الله عليه وسلم - بۆ ئێوه هاتووه به هیدایه‌ت و دینى حه‌ق [ يُبَيِّنُ لَكُمْ كَثِيرًا مِمَّا كُنْتُمْ تُخْفُونَ مِنَ الْكِتَابِ ] كه زۆرێك له‌و شتانه‌ی كه ئێوه له ته‌ورات و ئینجیل دا ده‌تانشارده‌وه‌و ده‌ستكاریتان ده‌كردو ده‌تانگۆڕى ئه‌م بۆتانى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ری ئه‌خات وه‌كو ئایه‌تی ڕه‌جم و چیرۆك و به‌سه‌رهاتی هاوه‌ڵانی ڕۆژی شه‌ممه كه خوای گه‌وره كردنی به مه‌یمون و به‌راز [ وَيَعْفُو عَنْ كَثِيرٍ ] هێشتا له زۆرێكیش له‌و شتانه‌ی كه ئێوه ئه‌یشارنه‌وه ڕوونى ناكاته‌وه كه بێ‌سود بێت و لێتان ئه‌بوورێ [ قَدْ جَاءَكُمْ مِنَ اللَّهِ نُورٌ ] بۆیه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه نوورێكتان بۆ هاتووه كه پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - یان ئیسلامه یان قورئانه [ وَكِتَابٌ مُبِينٌ (١٥) ] وه كتابێكی ئاشكراش كه قورئانی پیرۆزه.