Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا إِنْ أَرَادَ أَن يُهْلِكَ ٱلْمَسِيحَ ٱبْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُۥ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا ۗ وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۚ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴾
“Indeed, the truth deny they who say, "Behold, God is the Christ, son of Mary." Say: "And who could have prevailed with God in any way had it been His will to destroy the Christ, son of Mary, and his mother, and everyone who is on earth-all of them? For, God's is the dominion over the heavens and the earth and all that is between them; He creates what He wills: and God has the power to will anything!"”
[ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه كافر بوون كه ئه‌یانووت: به‌ڕاستی خوای گه‌وره عیسای كوڕی مه‌ریه‌مه‌و عیسى خوایه ئه‌مانه كافرن [ قُلْ فَمَنْ يَمْلِكُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا إِنْ أَرَادَ أَنْ يُهْلِكَ الْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: كێ توانای به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌دا هه‌یه و ئه‌توانێ ڕێگری له خوای گه‌وره بكات ئه‌گه‌ر بیه‌وێ عیسای كوڕی مه‌ریه‌م و مه‌ریه‌می دایكیشی له‌ناوبدات؟ ئه‌ی كه مه‌ریه‌م مرد كێ هه‌بوو بتوانێ مردنی لێ بگه‌ڕێنێته‌وه؟ یان كه ئێوه ئه‌ڵێن: عیسى كوژراوه ئه‌گه‌ر ئه‌مه خوا بوایه چۆن خوا ئه‌كوژرێ؟! چۆن خوا له خاچ ئه‌درێ؟! چۆن خوا ناتوانێ به‌رگری له خۆی بكات؟! [ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ] نه‌ك ئه‌مانه به‌ڵكو ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه خوای گه‌وره بیه‌وێ هه‌موویان له‌ناو بدات كێ هه‌یه ڕێگری له خوای گه‌وره بكات و مه‌نعی خوای گه‌وره بكات؟! به دڵنیایى كه‌س نیه [ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ] وه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیان دا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه [ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ] خوای گه‌وره ئه‌وه‌ى ویستی لێ بێت دروستى ده‌كات وه‌كو چۆن عیسای به‌بێ باوك دروستكرد، وه ئاده‌می به‌بێ دایك و باوك دروستكرد [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٧) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.