Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ وَٱلنَّصَٰرَىٰ نَحْنُ أَبْنَٰٓؤُا۟ ٱللَّهِ وَأَحِبَّٰٓؤُهُۥ ۚ قُلْ فَلِمَ يُعَذِّبُكُم بِذُنُوبِكُم ۖ بَلْ أَنتُم بَشَرٌۭ مِّمَّنْ خَلَقَ ۚ يَغْفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ ۚ وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ وَإِلَيْهِ ٱلْمَصِيرُ ﴾
“And [both] the Jews and the Christians say, "We are God's children, and His beloved ones." Say: "Why, then, does He cause you to suffer for your sins? Nay, you are but human beings of His creating. He forgives whom He wills, and He causes to suffer whom He wills: for God's is the dominion over the heavens and the earth and all that is between them, and with Him is all journeys' end."”
{جولەكەو گاور دەڵێن: ئێمە نەوەو خۆشەویستی خواین!} [ وَقَالَتِ الْيَهُودُ وَالنَّصَارَى نَحْنُ أَبْنَاءُ اللَّهِ وَأَحِبَّاؤُهُ ] وه جووله‌كه‌و گاور ئه‌یانووت: ئێمه نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌ین و خوای گه‌وره سزای ئێمه نادات [ قُلْ فَلِمَ يُعَذِّبُكُمْ بِذُنُوبِكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: باشه ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خواى گه‌وره‌ن بۆچی خوای گه‌وره هه‌ر له دونیادا به‌هۆی تاوانه‌كانتانه‌وه سزاتان ئه‌دات و تووشی كوشتنتان ده‌كات و شێوه‌تان ئه‌گۆڕێ بۆ مه‌یمون و به‌راز؟ وه له قیامه‌تیشدا سزای سه‌ختی ئاگرى دۆزه‌خى بۆتان داناوه [ بَلْ أَنْتُمْ بَشَرٌ مِمَّنْ خَلَقَ ] به‌ڵكو ئێوه‌ش مرۆڤێكن وه‌كو سه‌رجه‌م ئه‌و مرۆڤانه‌ی تر كه خوای گه‌وره دروستی كردوون [ يَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره ویستی لێ بێت له هه‌ر كه‌سێك خۆش بێ خۆش ئه‌بێ به فه‌زڵ و چاكه‌ى خۆى، وه ویستى لێبێت سزای هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات به دادپه‌روه‌رى خۆى [ وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ] وه موڵكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌تاك و ته‌نها هه‌ڵسوكه‌وتى تیادا ده‌كات [ وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ (١٨) ] وه سه‌ره‌نجام و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه.