Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ قَدْ جَآءَكُمْ رَسُولُنَا يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَىٰ فَتْرَةٍۢ مِّنَ ٱلرُّسُلِ أَن تَقُولُوا۟ مَا جَآءَنَا مِنۢ بَشِيرٍۢ وَلَا نَذِيرٍۢ ۖ فَقَدْ جَآءَكُم بَشِيرٌۭ وَنَذِيرٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ ﴾
“O followers of the Bible! Now, after a long time during which no apostles have appeared, there has come unto you [this] Our Apostle to make [the truth] clear to you, lest you say, "No bearer of glad tidings has come unto us, nor any warner ": for now there has come unto you a bearer of glad tidings and a warner -since God has the power to will anything.”
[ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ قَدْ جَاءَكُمْ رَسُولُنَا ] ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌وه محمد- صلى الله عليه وسلم - كه پێغه‌مبه‌رو نێردراوى ئێمه‌یه بۆ ئێوه هات [ يُبَيِّنُ لَكُمْ عَلَى فَتْرَةٍ مِنَ الرُّسُلِ ] كه دینتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه كه سه‌رده‌م و ماوه‌یه‌كه پێغه‌مبه‌ران نه‌هاتوونه‌و پچڕاون، كه ئیمامى (بوخارى) له (سه‌لمانى فارسی)ه‌وه ده‌فه‌رمێت: ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه پێغه‌مبه‌رى تیادا نه‌هاتووه (شه‌ش سه‌د) ساڵ بووه [ أَنْ تَقُولُوا مَا جَاءَنَا مِنْ بَشِيرٍ وَلَا نَذِيرٍ ] بۆ ئه‌وه‌ی دواتر نه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ موژده‌ده‌رو ترسێنه‌رێك بۆ ئێمه نه‌هاتووه كه ئاگادارمان بكاته‌وه [ فَقَدْ جَاءَكُمْ بَشِيرٌ وَنَذِيرٌ ] ئه‌وه به‌دڵنیایی عوزرتان نه‌ما موژده‌ده‌رو ترسێنه‌رتان بۆ هات كه پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - ، (ابن عباس) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رمووێ: له نێوان له دایك بوونی عیسى و هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - (پێنج سه‌دو شه‌ست و نۆ) ساڵ بووه [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١٩) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه.