Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُحِلُّوا۟ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ وَلَا ٱلشَّهْرَ ٱلْحَرَامَ وَلَا ٱلْهَدْىَ وَلَا ٱلْقَلَٰٓئِدَ وَلَآ ءَآمِّينَ ٱلْبَيْتَ ٱلْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّن رَّبِّهِمْ وَرِضْوَٰنًۭا ۚ وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَٱصْطَادُوا۟ ۚ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَـَٔانُ قَوْمٍ أَن صَدُّوكُمْ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ أَن تَعْتَدُوا۟ ۘ وَتَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْبِرِّ وَٱلتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا۟ عَلَى ٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴾
“O you who have attained to faith! Offend not against the symbols set up by God, nor against the sacred month [of pilgrimage], nor against the garlanded offerings, nor against those who flock to the Inviolable Temple, seeking favour with their Sustainer and His goodly acceptance; and [only] after your pilgrimage is over are you free to hunt. And never let your hatred of people who would bar you from the Inviolable House of Worship lead you into the sin of aggression: but rather help one another in furthering virtue and God-consciousness, and do not help one another in furthering evil and enmity; and remain conscious of God: for, behold, God is severe in retribution!”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُحِلُّوا شَعَائِرَ اللَّهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌و دروشمانه‌ی خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه ئێوه حه‌ڵاڵی مه‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌رزی كردووه یان له كاتی ئیحرامدان شتێك مه‌كه‌ن كه كه‌موكوڕى بخاته ناو ئیحرامه‌كه‌تان [ وَلَا الشَّهْرَ الْحَرَامَ ] وه كوشتار كردن له مانگه حه‌رامه‌كان حه‌ڵاڵ مه‌كه‌ن كه (ذو القعدة و ذو الحجة و موحه‌ڕه‌م و ڕه‌جه‌ب)ه چونكه له‌و مانگانه‌دا كوشتار كردن حه‌رامه [ وَلَا الْهَدْيَ ] وه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كاتێك كه حاجیان بۆ حه‌ج دێن بۆ كه‌عبه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌یهێنن له وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن ڕێگری له‌وانه‌ش مه‌كه‌ن با خه‌ڵك بیهێنێ، یان خۆتان بیهێنن ئه‌مه به گه‌وره‌زانینى دروشمه‌كانى خواى گه‌وره‌یه [ وَلَا الْقَلَائِدَ ] وه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه ڕه‌شمه كراوه‌و ئه‌هێندرێت بۆ كه‌عبه‌ى پیرۆز رێگری لێ مه‌كه‌ن، یان ره‌شمه‌یان بكه‌ن و دیاریان بكه‌ن تا جیابكرێنه‌وه له ئاژه‌ڵى تر [ وَلَا آمِّينَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ ] وه ڕێگری و كوشتارى ئه‌و كه‌سانه‌ش مه‌كه‌ن كه مه‌به‌ستیان هاتنه بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆزه بۆ حه‌ج یان بۆ عومره [ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنْ رَبِّهِمْ وَرِضْوَانًا ] كه مه‌به‌ستیان فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه به بازرگانی كردن وه مه‌به‌ستیان ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌یه به حه‌ج كردن [ وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَاصْطَادُوا ] وه كاتێكیش كه ئیحرامتان شكاند به حه‌ج یان به عومره ئه‌و كاته ڕاو بكه‌ن له غه‌یری حه‌ره‌مدا، هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه ئه‌وه بوو كه موشریكان ئه‌هاتن بۆ حه‌ج و عومره‌و (هه‌دی)یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌هێنا موسڵمانیش ویستیان بده‌ن به‌سه‌ریاندا خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كرد مادام دێن بۆ حه‌ج و عومره ڕێگریان لێ مه‌كه‌ن با حه‌ج و عومره‌ی خۆیان بكه‌ن به‌ڵام دواتر ئه‌و ئایه‌ته نه‌سخ بۆوه كه خوای گه‌وره فه‌رمووی: [ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَذَا ] (التَّوْبَة : ٢٨) له پاش ئه‌م ساڵ با ئیتر موشریك نزیكى كه‌عبه‌ی پیرۆز نه‌كه‌ون [ وَلَا يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ أَنْ صَدُّوكُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَنْ تَعْتَدُوا ] وه ڕق و بوغز‌و كینه‌تان له كه‌سانێك واتان لێ نه‌كات كه ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ریان و سته‌میان لێ بكه‌ن كه ئه‌وان پێشتر له ساڵى حوده‌یبیه ڕێگری ئێوه‌یان كردووه له كه‌عبه‌ی پیرۆز، به‌ڵكو كار به فه‌رمایشتى خواى گه‌وره بكه‌ن به دادپه‌روه‌رى به‌رامبه‌ر هه‌موو كه‌سێك [ وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى ] وه ئێوه هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه‌و ته‌قوای خوای گه‌وره [ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ] وه هاوكاری یه‌كتری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر خراپه‌و تاوان و دوژمنكاری و ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر یه‌كتری [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٢) ] به دڵنیایى سزای خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.