Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنۢبِيَآءَ وَجَعَلَكُم مُّلُوكًۭا وَءَاتَىٰكُم مَّا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًۭا مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ ﴾
“AND, LO, Moses said unto his people:" O my people! Remember the blessings which God bestowed upon you when he raised up prophets among you, and made you your own masters, and granted unto you [favours] such as He had not granted to anyone else in the world.”
{گفتوگۆی نێوان مو‌سا- صلی الله علیه وسلم - و بەنی ئیسرائیل} [ وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ اذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَعَلَ فِيكُمْ أَنْبِيَاءَ ] كاتێك مو‌سا- صلى الله عليه وسلم - به قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو ئه‌ی قه‌ومی خۆم یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه كه له‌ناو ئێوه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی هه‌ڵبژاردووه‌و ناردووه‌و به‌رده‌وام پێغه‌مبه‌رتان له‌ناودا بووه [ وَجَعَلَكُمْ مُلُوكًا ] وه چه‌نده‌ها مه‌لیك و پادشای له‌ناو ئێوه‌دا داناوه وه موڵكی پێ به‌خشیوون، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: له‌ناو به‌نى ئیسرائیل ئه‌گه‌ر پیاو خێزان و ماڵ و خزمه‌تكارى هه‌بوایه پێى ده‌وترا پاشا [ وَآتَاكُمْ مَا لَمْ يُؤْتِ أَحَدًا مِنَ الْعَالَمِينَ (٢٠) ] وه ئه‌وه‌ی به ئێوه‌ی به‌خشیووه به‌هیچ كه‌سێكی تری نه‌به‌خشیووه له جیهاندا له‌سه‌رده‌مى خۆتاندا.