Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ ۛ أَرْبَعِينَ سَنَةًۭ ۛ يَتِيهُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ فَلَا تَأْسَ عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْفَٰسِقِينَ ﴾
“Answered He: "Then, verily, this [land] shall be forbidden to them for forty years, while they wander on earth, bewildered, to and fro; and sorrow thou not over these iniquitous folk."”
[ قَالَ فَإِنَّهَا مُحَرَّمَةٌ عَلَيْهِمْ أَرْبَعِينَ سَنَةً يَتِيهُونَ فِي الْأَرْضِ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌م زه‌ویه پیرۆزه كه قودسه ئه‌وه چل ساڵ حه‌رامی ئه‌كه‌م له‌سه‌ریان بچنه ناوى به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌چوون كوشتاری ئه‌و قه‌ومه بكه‌ن له‌ناو قودسدا، وه سه‌ریان لێ ئه‌شێوێ له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویداو دێن و ئه‌ڕۆن و سه‌رگه‌ردان ده‌بن، كه له‌زه‌وی (سه‌ینائه) به‌بێ ئه‌وه‌ی شاری قودس بدۆزنه‌وه، وه‌كو (ابن عباس)یش ده‌فه‌رمووێ: چل ساڵ سه‌ریان لێشێواو ڕێگایان لێ ون بوو موسى و هارونیشیان له‌گه‌ڵدا بوو ئه‌هاتن و ئه‌ڕۆیشتن ئه‌و شاره‌یان نه‌ئه‌دۆزیه‌وه، له‌م چل ساڵه‌دا بوو كۆمه‌ڵێك موعجیزه بۆ موسى روویدا له دابه‌زینى گه‌زۆ و سوێسكه‌و سێبه‌ر كردنى هه‌ور بۆیان و ده‌ركردنى ئاو له به‌ردى ره‌ق، پاشان هارون كۆچى دوایى كرد‌و موسایش سێ ساڵ دواى ئه‌و كۆچى دوایى كرد، وه زۆربه‌ى به‌نى ئیسرائیل له‌م ماوه‌ى چل ساڵه‌دا مردن، تا دوای چل ساڵه‌كه خوای گه‌وره (یوشه‌عی كوڕی نون)ی كرد به پێغه‌مبه‌رو ناردى و ئه‌وان چوون فه‌تحی (بیت المقد‌س)یان كرد له رۆژى هه‌ینى پاش عه‌صر، وه خواى گه‌وره فه‌رمانى به (یوشع) كرد پێیان بڵێ كه چوونه (به‌یتولمه‌قدیس) به كوڕنوشه‌وه بچن و داواى لێ‌خۆش بوون بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وان گۆڕیان وه‌كو له سوره‌تى (به‌قه‌ره)دا باسمان كرد [ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (٢٦) ] تۆ ئه‌ی مو‌سا خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌و كه‌سه فاسق و له‌ڕێ ده‌رچووانه هه‌ر سزایه‌كیان بده‌م شایانین.