Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ٱبْنَىْ ءَادَمَ بِٱلْحَقِّ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًۭا فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ ٱلْءَاخَرِ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ ۖ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلْمُتَّقِينَ ﴾
“AND CONVEY unto them, setting forth the truth, the story of the two sons of Adam -how each offered a sacrifice, and it was accepted from one of them whereas it was not accepted from the other. [And Cain] said: "I will surely slay thee!" [Abel] replied: "Behold, God accepts only from those who are conscious of Him.”
{بەسەرهاتی هەردوو كوڕەكەی ئادەم- صلی الله علیه وسلم -} [ وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ ابْنَيْ آدَمَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆ هه‌واڵی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ئاده‌میان به‌حه‌ق بۆ بگێڕه‌وه واته: به ئاشكرا‌و بێ زیادو كه‌م و گۆڕان و ئاڵۆزى، كه زانایان ده‌فه‌رموون: یه‌كێكیان ناوی (قابیل) بوو ئه‌وه‌ی تر ناوی (هابیل) بووه [ إِذْ قَرَّبَا قُرْبَانًا ] ئاده‌م و حه‌وا ساڵى كچ و كوڕێكیان ده‌بوو كچى ئه‌م ساڵیان ده‌دا به كوڕى ساڵه‌كه‌ى تر‌و به پێچه‌وانه‌وه بۆ ناچارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى مرۆڤ، خوشكه‌كه‌ى هابیل جوان نه‌بوو خوشكه‌كه‌ى قابیل جوان بوو ویستى نه‌یدا به هابیل و بۆ خۆى بێت، وه ئاده‌مى باوكیان رێگرى لێكرد‌و وتى: چۆن ده‌بێت خوشكى خۆت بخوازیت، (قابیل) هه‌ر سور بوو له‌سه‌رى، (ئاده‌م) فه‌رمووى: خێرێك بكه‌ن له كێتان قه‌بوڵ كرا بۆ ئه‌وه‌تان ده‌بێت، كه خێرێكیان كرد [ فَتُقُبِّلَ مِنْ أَحَدِهِمَا ] له یه‌كێكیان قبووڵ كرا كه (هابیل) ئاژه‌ڵی هه‌بووه به‌رانێكی قه‌ڵه‌وی هێناو كردی به‌خێرو خوای گه‌وره لێی قبووڵ كردووه [ وَلَمْ يُتَقَبَّلْ مِنَ الْآخَرِ ] وه قابیل دانه‌وێڵه‌و كشتو‌كاڵى هه‌بووه گه‌نمی خراپی هێناو خوای گه‌وره لێی قبووڵ نه‌كرد [ قَالَ لَأَقْتُلَنَّكَ ] ئه‌میش له حه‌سوودیدا وتی: ئه‌بێ بتكوژم [ قَالَ إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (٢٧) ] (هابیل)یش به براكه‌ی وت: خوای گه‌وره خێر له كه‌سانێك قبووڵ ده‌كات كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه ماڵی باش ببه‌خشن.