Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَئِنۢ بَسَطتَ إِلَىَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِى مَآ أَنَا۠ بِبَاسِطٍۢ يَدِىَ إِلَيْكَ لِأَقْتُلَكَ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ رَبَّ ٱلْعَٰلَمِينَ ﴾
“Even if thou lay thy hand on me to slay me, I shall not lay my hand on thee to slay thee: behold, I fear God, the Sustainer of all the worlds.”
[ لَئِنْ بَسَطْتَ إِلَيَّ يَدَكَ لِتَقْتُلَنِي ] ئه‌گه‌ر تۆ ده‌ستدرێژ بكه‌یته سه‌رم و مه‌به‌ستت كوشتنم بێت و بۆ ئه‌وه‌ی بمكوژیت [ مَا أَنَا بِبَاسِطٍ يَدِيَ إِلَيْكَ لِأَقْتُلَكَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ (٢٨) ] ئه‌وه من ده‌ستت بۆ درێژ ناكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتكوژم چونكه من له الله ى په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان ئه‌ترسێم، (عبدالله¬ى كوڕى عه‌مر) ده‌فه‌رمێت: سوێند به خوا له‌و به‌هێزتر بوو به‌ڵام له ترسى خوا ده‌ستى لێنه‌كرده‌وه‌و نه‌یكوشت، وه له كاتى فیتنه‌دا كه موسڵمانان یه‌كترى ده‌كوژن پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رمێت: وه‌كو كوڕه‌كه‌ى ئاده‌م بن (واته كوژراو بن نه‌ك بكوژ) (ئه‌یوبى سوختیانى) ده‌فه‌رمێت: یه‌كه‌م كه‌س له‌م ئوممه‌ته ئه‌م ئایه‌ته‌ى جێبه‌جێ كرد‌و ده‌ستى نه‌كرده‌وه تا به ناحه‌ق شه‌هیدیان كرد (ئیمامى عوسمان) بوو.