Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَبَعَثَ ٱللَّهُ غُرَابًۭا يَبْحَثُ فِى ٱلْأَرْضِ لِيُرِيَهُۥ كَيْفَ يُوَٰرِى سَوْءَةَ أَخِيهِ ۚ قَالَ يَٰوَيْلَتَىٰٓ أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَٰذَا ٱلْغُرَابِ فَأُوَٰرِىَ سَوْءَةَ أَخِى ۖ فَأَصْبَحَ مِنَ ٱلنَّٰدِمِينَ ﴾
“Thereupon God sent forth a raven which scratched the earth, to show him how he might conceal the nakedness of his brother's body. [And Cain] cried out: "Oh, woe is me! Am I then too weak to do what this raven did, and to conceal the nakedness of my brother's body?" - and was thereupon smitten with remorse.”
[ فَبَعَثَ اللَّهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الْأَرْضِ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كوشتن بوو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ڕوویدا نه‌یزانی چۆن براكه‌ی بشارێته‌وه، وه چه‌نده‌ها ڕۆژ به‌سه‌ر شانییه‌وه بوو دڕنده‌و باڵنده ئه‌یانوویست داینێت بۆ ئه‌وه‌ی بیخۆن ئه‌ویش ده‌ستی تێ نه‌ئه‌چوو داینێت خوای گه‌وره قه‌له‌ڕه‌شێكی نارد له زه‌ویدا ئه‌گه‌ڕا [ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءَةَ أَخِيهِ ] بۆ ئه‌وه‌ی نیشانی بدات چۆن لاشه‌ی براكه‌ی بشارێته‌وه، واته: دوو قه‌له‌ڕه‌ش یه‌كیان ئه‌وی تری كوشت وه دواتر چاڵی بۆ هه‌ڵكه‌ندو كردییه ناوێوه‌و خۆڵى پیادا كرد [ قَالَ يَا وَيْلَتَا ] وتی: هاوار بۆ خۆم (وشه‌یه‌كه بۆ په‌شیمانی و غه‌م و خه‌فه‌ت تیاچوون به‌كاردێت) [ أَعَجَزْتُ أَنْ أَكُونَ مِثْلَ هَذَا الْغُرَابِ ] ئایا من ناتوانم و بێده‌سه‌ڵات بوومه ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه‌شم پێ نه‌كرا [ فَأُوَارِيَ سَوْءَةَ أَخِي ] كه لاشه‌و ته‌رمی براكه‌م له‌ناو خۆڵدا بشارمه‌وه [ فَأَصْبَحَ مِنَ النَّادِمِينَ (٣١) ] وه بوو به كه‌سێك له په‌شیمانان.