Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مِنْ أَجْلِ ذَٰلِكَ كَتَبْنَا عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَنَّهُۥ مَن قَتَلَ نَفْسًۢا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ ٱلنَّاسَ جَمِيعًۭا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَآ أَحْيَا ٱلنَّاسَ جَمِيعًۭا ۚ وَلَقَدْ جَآءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِٱلْبَيِّنَٰتِ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًۭا مِّنْهُم بَعْدَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ ﴾
“Because of this did We ordain unto the children of Israel that if anyone slays a human being-unless it be [in punishment] for murder or for spreading corruption on earth-it shall be as though he had slain all mankind; whereas, if anyone saves a life, it shall be as though he had saved the lives of all mankind. And, indeed, there came unto them Our apostles with all evidence of the truth: yet, behold, notwithstanding all this, many of them go on committing all manner of excesses on earth.”
[ مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ كَتَبْنَا عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَنَّهُ مَنْ قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ ] له پێناو ئه‌م كوشتنه‌دا كه یه‌كه‌م كوشتن بوو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ڕوویدا، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م خوێن له‌ناو ئه‌واندا ڕژا، وه ئه‌وان زیاتر خوێنڕێژی له‌ناویاندا بووه‌و پێغه‌مبه‌رانیان كوشتووه: له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی و به‌تایبه‌تی به‌نو ئیسرائیلمان نووسی وه ته‌شریعمان كرد‌و رامانگه‌یاند كه هه‌ر كه‌سێك به‌ناحه‌ق كه‌سێك بكوژێ كه تۆڵه سه‌ندنه‌وه نه‌بێت و كه‌سێكى به ناحه‌ق نه‌كوشتبێت، یاخود فه‌سادى له‌سه‌ر زه‌وی نه‌نابێته‌وه، واته: شه‌ریكى بۆ خوا دانه‌نابێت، یان كوفرى نه‌كردبێت، یان ڕێگری و چه‌ته‌یى نه‌كردبێت (ئه‌وه‌ى ئه‌مانه بكات ده‌كوژرێت به‌ڵام حاكمى موسڵمان ده‌یانكوژێت نه‌ك تاكه تاكى خه‌ڵكى) [ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا ] یه‌ك كه‌سێك بكوژیت وه‌كو ئه‌وه وایه كه هه‌موو خه‌ڵكت كوشتبێت له تاواندا [ وَمَنْ أَحْيَاهَا ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بژێنیته‌وه‌و ئه‌توانی بیكوژی به‌ڵام له‌به‌ر خوا لێی خۆش ئه‌بیت، یان كه‌سێك ڕزگار ئه‌كه‌یت له خنكاندن و سووتاندن و تیاچوون [ فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا ] وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌موو خه‌ڵكی سه‌ر ڕووی زه‌ویت ژیاندبێته‌وه‌و ڕزگار كردبێت له ئه‌جرو پاداشتدا [ وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُنَا بِالْبَيِّنَاتِ ] وه پێغه‌مبه‌رانی ئێمه به‌به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا بۆ لای خه‌ڵكى هاتوون و ناردوومانن [ ثُمَّ إِنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ بَعْدَ ذَلِكَ فِي الْأَرْضِ لَمُسْرِفُونَ (٣٢) ] پاشان زۆرێك له خه‌ڵكی له دوای ناردنی پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر زه‌ویدا ئیسراف و خراپه‌كاری ئه‌كه‌ن له كوشتندا.