Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّمَا جَزَٰٓؤُا۟ ٱلَّذِينَ يُحَارِبُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَسْعَوْنَ فِى ٱلْأَرْضِ فَسَادًا أَن يُقَتَّلُوٓا۟ أَوْ يُصَلَّبُوٓا۟ أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلَٰفٍ أَوْ يُنفَوْا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ ۚ ذَٰلِكَ لَهُمْ خِزْىٌۭ فِى ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَهُمْ فِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴾
“It is but a just recompense for those who make war on God and His apostle, and endeavour to spread corruption on earth, that they are being slain in great' numbers, or crucified in great numbers, or have, in l' result of their perverseness, their hands and feet cut off in great numbers, or are being [entirely] banished from [the face of] the earth: such is their ignominy in this world. But in the life to come [yet more] awesome suffering awaits them-”
[ إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا ] سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌كه‌ن (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر موسڵمانیش بن) كه ڕێگری له خه‌ڵكى بكه‌ن و چه‌ته‌یی بكه‌ن وه له‌سه‌ر زه‌وی ئاشووب و فه‌ساد بنێنه‌وه‌و ماڵی خه‌ڵكى ببه‌ن و خه‌ڵكی بكوژن [ أَنْ يُقَتَّلُوا ] ئه‌مانه ئه‌بێ بكوژرێنه‌وه، واته: ئه‌گه‌ر ڕێگریان له خه‌ڵكى كرد‌و خه‌ڵكیان كوشت كه گیران ئه‌مانه ئه‌كوژرێنه‌وه [ أَوْ يُصَلَّبُوا ] یاخود ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیان كوشت و ماڵه‌كه‌شیان برد ئه‌و كاته ئه‌مان ئه‌كوژرێن و هه‌ڵئه‌واسرێن و له خاچ ئه‌درێن [ أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ ] وه ئه‌گه‌ر ماڵیان برد‌و نه‌یانكوشت ئه‌و كاته ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پیان ئه‌بڕێته‌وه یان به پێچه‌وانه‌وه [ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ] یاخود ئه‌گه‌ر كه‌سیان نه‌كوشت و ماڵیشیان نه‌برد به‌ڵكو هه‌ر ڕێگریان له خه‌ڵك ئه‌كردو خه‌ڵكیان ئه‌ترساند ئه‌وه ڕاوئه‌نرێن و له‌سه‌ر زه‌وی دوور ئه‌خرێنه‌وه له‌و شار‌و وڵاته یاخود له شارێكى تر به‌ند ده‌كرێن [ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا ] ئا ئه‌م خراپه‌كارو ڕێگرو پیاوكوژانه له دونیا خوای گه‌وره سه‌رشۆڕیان ئه‌كات [ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٣٣) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی بۆیان داناوه، هه‌شت كه‌س له هۆزى (عوره‌ینه) هاتنه مه‌دینه‌و موسڵمان بوون و به‌یعه‌تیان به پێغه‌مبه‌ری خوادا- صلى الله عليه وسلم - پاشان نه‌خۆش كه‌وتن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - له‌گه‌ڵ وشترى صه‌ده‌قه ناردیانى و فه‌رمووى له میزو شیره‌كه‌یان بخۆن چاك ده‌بن ئه‌وانیش خواردیان چاك بوونه‌وه پاشان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و شوانه‌كه‌یان كوشتوو وشتره‌كانیان برد، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - خه‌ڵكى به دوایاندا نارد‌و گرتیانن و هێنایان، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو چۆن شوانه‌كه‌یان كوشبوو به‌و شێوازه كوژرانه‌وه.