Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱلسَّارِقُ وَٱلسَّارِقَةُ فَٱقْطَعُوٓا۟ أَيْدِيَهُمَا جَزَآءًۢ بِمَا كَسَبَا نَكَٰلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴾
“NOW AS FOR the man who steals and the woman who steals, cut off the hand of either of them in requital for what they have wrought, as a deterrent ordained by God: for God is almighty, wise.”
{دەستی دز ببڕن} [ وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا ] دز چ پیاو بێ یان ئافره‌ت ئه‌وه ده‌ستی ڕاستیان ببڕن تا مه‌چه‌كیان نه‌وه‌كو قۆڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی دزیویانه نرخه‌كه‌ی له ڕوبعه دینارێكی ئاڵتوون زیاتر بێت، واته: ڕوبعه مسقالێكی ئاڵتوون زیاتر بێ، وه ماڵه‌كه پارێزراو بێت و چووبێتن بۆی [ جَزَاءً بِمَا كَسَبَا نَكَالًا مِنَ اللَّهِ ] ئه‌وه وه‌كو سزایه‌ك به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه خراپه‌ی خۆیان كه دزیه‌و كردوویانه، وه وه‌كو سزایه‌كه له خوای گه‌وره‌وه ببنه په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵكی تر [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٣٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.