Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَسْـَٔلُونَكَ مَاذَآ أُحِلَّ لَهُمْ ۖ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ ٱلطَّيِّبَٰتُ ۙ وَمَا عَلَّمْتُم مِّنَ ٱلْجَوَارِحِ مُكَلِّبِينَ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ ٱللَّهُ ۖ فَكُلُوا۟ مِمَّآ أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَٱذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهِ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ﴾
“They will ask thee as to what is lawful to them. Say: "Lawful to you are all the good things of life." And as for those hunting animals which you train by imparting to them something of the knowledge that God has imparted to yourselves-eat of what they seize for you, but mention God's name over it. and remain conscious of God: verily, God is swift in reckoning.”
[ يَسْأَلُونَكَ مَاذَا أُحِلَّ لَهُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن چ شتێك بۆ ئه‌وان حه‌ڵاڵ كراوه [ قُلْ أُحِلَّ لَكُمُ الطَّيِّبَاتُ ] بفه‌رمه ئه‌وانه‌ی كه پاك و به‌تام و چێژه ئه‌وه‌ی كه باسكراوه به‌شێوازێكى گشتى بۆتان حه‌ڵاڵ كراوه ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه وتمان: خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه باسی كرد [ وَمَا عَلَّمْتُمْ مِنَ الْجَوَارِحِ ] وه ئه‌و ڕاو كردنانه‌شتان بۆ حه‌ڵاڵه كه به سه‌گی ڕاو (تانجی) ده‌یكه‌ن و خۆتان فێری ڕاوتان كردوون، یاخود ئه‌و باڵندانه‌ی كه فێره ڕاوتان كردوون وه‌كو بازو هه‌ڵۆ و ئه‌وانه ئه‌گه‌ر له ڕاوه‌كه‌ی نه‌خواردو فێرتان كردبوو بۆ ئێوه‌ی بگرێ، وه ناوی خوای گه‌وره بهێنن كه سه‌گه‌كه به‌ر ئه‌ده‌ن ئه‌وه ئه‌و ڕاوه حه‌ڵاڵه [ مُكَلِّبِينَ ] ئه‌و سه‌گانه موعه‌له‌م و فێركراون كه چۆن ڕاو بكه‌ن [ تُعَلِّمُونَهُنَّ مِمَّا عَلَّمَكُمُ اللَّهُ ] به‌و شێوازه‌ی كه خوای گه‌وره عه‌قڵی به ئێوه داوه‌و فێری كردوون ئێوه‌ش به‌و شێوازه سه‌گه‌كان فێربكه‌ن و ڕایانبێنن كه نێچیره‌كان بۆ ئێوه بگرن و خۆیان لێی نه‌خۆن، نیشانه‌ى فێر كردنیش ئه‌وه‌یه كه پێى بڵێیت بڕۆ بڕوات، وه بڵێیت راوه‌سته راوه‌ستێت، وه نێچیره‌كه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى بگرێت و خۆى نه‌یخوات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌م ئایه‌ته فه‌زڵى زانست و زانیارى و فیركردنى تێدایه: كه ئه‌و سه‌گانه‌ى فێركراو بن راوه‌كانیان حه‌ڵاڵه بۆمان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى فێرنه‌كرابێتن راویان حه‌رامه بۆمان) [ فَكُلُوا مِمَّا أَمْسَكْنَ عَلَيْكُمْ وَاذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ عَلَيْهِ ] ئه‌وه‌ی كه بۆ ئێوه‌یان گرت وتمان: ئه‌گه‌ر لێی خوارد دیاره ئه‌و سه‌گه بۆ خۆی گرتۆتی نابێ بیخۆی به‌ڵام كه گرتی و لێی نه‌خوارد وه ناوی خوای گه‌وره‌تان هێنا كاتێك كه سه‌گه‌كه به‌ر ئه‌ده‌ن ئه‌وه بیخۆن و حه‌ڵاڵه بۆتان، وه هه‌یشه له زانایان ده‌فه‌رموون ئه‌گه‌ر لێیشى خواردبوو هه‌ر دروسته بیخۆن [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ (٤) ] به‌راستى لێپرسینه‌وه‌ی خوای گه‌وره زۆر خێرایه.