Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ سَمَّٰعُونَ لِلْكَذِبِ أَكَّٰلُونَ لِلسُّحْتِ ۚ فَإِن جَآءُوكَ فَٱحْكُم بَيْنَهُمْ أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ ۖ وَإِن تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَن يَضُرُّوكَ شَيْـًۭٔا ۖ وَإِنْ حَكَمْتَ فَٱحْكُم بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُقْسِطِينَ ﴾
“those who eagerly listen to any falsehood, greedily swallowing all that is evil! Hence, if they come to thee [for judgment], thou mayest either judge between them or leave them alone: for, if thou leave them alone, they cannot harm thee in any way. But if thou dost judge, judge between them with equity: verily, God knows those who act equitably.”
[ سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ ] ئه‌مانه دیسان گوێ ئه‌گرن له درۆی گه‌وره‌كانیان [ أَكَّالُونَ لِلسُّحْتِ ] وه ماڵی حه‌رام ئه‌خۆن ئه‌وه‌ی كه به ڕه‌شوه‌و به‌رتیل بێ یان هه‌ر جۆره حه‌رامێك بێت لێی ناگه‌ڕێنه‌وه [ فَإِنْ جَاءُوكَ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ ] ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ئه‌هلی كتاب هاتن بۆ لات ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وا تۆ حوكم و بڕیار بده له نێوانیاندا به قورئانی پیرۆز [ أَوْ أَعْرِضْ عَنْهُمْ ] یان پشتیان تێبكه‌و خۆت سه‌رپشكی ئایا بڕیار ده‌ده‌ی له نێوانیاندا یاخود ئه‌یانگه‌ڕێنیته‌وه [ وَإِنْ تُعْرِضْ عَنْهُمْ فَلَنْ يَضُرُّوكَ شَيْئًا ] وه ئه‌گه‌ر پشتیان تێ بكه‌ی ئه‌وان هیچ زیانێك به‌تۆ ناگه‌یه‌نن، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته مه‌نسوخه‌و خواى گه‌وره فه‌رمانى به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كردووه كه حوكم و بڕیار له‌نێوانیاندا بدات به قورئانى پیرۆز [ وَإِنْ حَكَمْتَ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ بِالْقِسْطِ ] ئه‌گه‌ر پیاوێك له به‌نى قوره‌یزه پیاوێكى له (به‌نى نه‌زیر) بكوشتایه ئه‌وا ده‌یانكوشته‌وه، به‌ڵام پیاوێك له (به‌نى نه‌زیر) پیاوێكى بكوشتایه له (به‌نى قوڕه‌یزه) ئه‌وا به (سه‌د وه‌سق، كه ده‌كاته شه‌ش سه‌د صاع) خورما ئازادیان دهكردو لێی خۆش ده‌بوون، كاتێك كه خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رى- صلى الله عليه وسلم - نارد پیاوێك له به‌نى نه‌زیر پیاوێكى له به‌نى قوره‌یزه كوشت وتیان بمانده‌نێ ده‌یكوژینه‌وه، ئه‌وانیش وتیان با پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - بڕیار بدات له نێوانماندا، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌گه‌ر حوكمت له نێوانیاندا كرد ئه‌وه به دادپه‌روه‌ری حوكم بكه له نێوانیاندا به‌و قورئانه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه بۆت (دادپه‌روه‌رى ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت بكوژرێته‌وه) [ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (٤٢) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ كه دادپه‌روه‌رن [ وَكَيْفَ يُحَكِّمُونَكَ وَعِنْدَهُمُ التَّوْرَاةُ فِيهَا حُكْمُ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - چۆن ئه‌وان تۆ ئه‌كه‌نه حه‌كه‌م و دادوه‌رو حوكم بۆ لای تۆ دێنن له كاتێكدا خۆیان ته‌وراتیان بۆ هاتووه كه ته‌وراتیش حوكمی خوای گه‌وره‌ی تیایه، واته: له ته‌وراتیشدا هه‌مان حوكمه كه ئه‌گه‌ر ژن و پیاو له دوای زه‌واجێكی شه‌رعی زینایان كرد ڕه‌جم ده‌كرێن.