Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّآ أَنزَلْنَا ٱلتَّوْرَىٰةَ فِيهَا هُدًۭى وَنُورٌۭ ۚ يَحْكُمُ بِهَا ٱلنَّبِيُّونَ ٱلَّذِينَ أَسْلَمُوا۟ لِلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلرَّبَّٰنِيُّونَ وَٱلْأَحْبَارُ بِمَا ٱسْتُحْفِظُوا۟ مِن كِتَٰبِ ٱللَّهِ وَكَانُوا۟ عَلَيْهِ شُهَدَآءَ ۚ فَلَا تَخْشَوُا۟ ٱلنَّاسَ وَٱخْشَوْنِ وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِى ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَٰفِرُونَ ﴾
“Verily, it is We who bestowed from on high the Torah, wherein there was guidance and light. On `its strength did the prophets, who had surrendered themselves unto God, deliver judgment unto those who followed the Jewish faith; and so did the [early] men of God and the rabbis, inasmuch as some of God's writ had been entrusted to their care; and they [all] bore witness to its truth. Therefore, [O children of Israel,] hold not men in awe, but stand in awe of Me; and do not barter away My messages for a trifling gain: for they who do not judge in accordance with what God has bestowed from on high are, indeed, deniers of the truth!”
[ إِنَّا أَنْزَلْنَا التَّوْرَاةَ فِيهَا هُدًى وَنُورٌ ] ئێمه ته‌وراتمان دابه‌زاندووه كه هیدایه‌ت و نوورو ڕووناكی تیا بووه پێش ئه‌وه‌ی كه قورئان دابه‌زێ، وه موژده‌ی هاتنی تیا بووه به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه پێویسته شوێنی بكه‌ون [ يَحْكُمُ بِهَا النَّبِيُّونَ الَّذِينَ أَسْلَمُوا ] كۆمه‌ڵێك پێغه‌مبه‌ر له دوای مو‌سا هاتن حوكمیان به ته‌ورات ئه‌كردو له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ریعه‌ته ئه‌ڕۆیشتن ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه موسڵمان بوونه‌و خۆیان ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردووه كه ئه‌میش لووتشكاندنی جووله‌كه‌ی تیایه كه پێغه‌مبه‌رانی ئه‌وانیش له‌سه‌ر دینی ئیسلام بوونه جووله‌كه و گاور نه‌بوونه به‌ڵكو هه‌موویان موسڵمان بوونه [ لِلَّذِينَ هَادُوا وَالرَّبَّانِيُّونَ وَالْأَحْبَارُ ] وه پێغه‌مبه‌ری ئه‌و كه‌سانه بوونه كه یه‌هودی بوونه وه ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌بانی بوونه واته: زاناخواپه‌رست و كاركه‌رو فێركاره‌كان، وه زانا گه‌وره‌كان كه خه‌ڵكى شوێنیان ده‌كه‌ون [ بِمَا اسْتُحْفِظُوا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ ] كه فه‌رمانیان پێكرابوو له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانیانه‌وه كه كتابی خوای گه‌وره بپارێزن و ئاشكراى بكه‌ن و نه‌یشارنه‌وه‌و كارى پێبكه‌ن و خه‌ڵكى فێر بكه‌ن وه ده‌ستكاری نه‌كه‌ن و نه‌یگۆڕن [ وَكَانُوا عَلَيْهِ شُهَدَاءَ ] وه ئه‌وانیش شایه‌ت و چاو‌دێر بوون به‌سه‌ر ئه‌و كتێبانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌گۆڕدرێ و ده‌ستكارى نه‌كرێت [ فَلَا تَخْشَوُا النَّاسَ وَاخْشَوْنِ ] ئه‌ى زانایان ئێوه له خه‌ڵكی مه‌ترسێن و به‌تاك و ته‌نها له من بترسێن [ وَلَا تَشْتَرُوا بِآيَاتِي ثَمَنًا قَلِيلًا ] وه ئایه‌ته‌كانی من مه‌گۆڕنه‌وه به‌نرخێكی كه‌م به دونیایه‌ك كه كه‌مه كه حوكم به كتابی خوای گه‌وره نه‌كه‌ن له‌به‌ر دونیا‌و به‌رژوه‌ندی و ڕه‌شوه‌و به‌رتیل [ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه‌هه‌ر كه‌سێك حوكم به‌و قورئانه پیرۆزه نه‌كات كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه [ فَأُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ (٤٤) ] ئا ئه‌و كه‌سانه كافرن، ئه‌مه له‌سه‌ر جووله‌كه دابه‌زیووه به‌ڵام موسڵمانیش ئه‌گرێته‌وه كه حوكم به‌قورئانی پیرۆز نه‌كه‌ن، (ابن عباس) ده‌فه‌رمووێ: هه‌ر كه‌سێك ئینكاری حوكمی خوای گه‌وره بكات ئه‌وه كافر ئه‌بێ به‌ڵام دانی پیادا بنێ و حوكمی پێ نه‌كات ئه‌وه زاڵمه‌و فاسقه، وه له ڕیوایه‌تێكی تر ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مه كوفرێك نیه كه له دینی ئیسلام ده‌رتان بكات به‌ڵكو كوفری بچووكه (كُفْرٌ دُونَ كُفْرٍ)، وه ده‌فه‌رمێت: ئه‌مه ئه‌و كوفره نیه كه ئێوه بۆى ده‌چن، (طاوس) ده‌فه‌رمێت: كوفرێك نیه له ئیسلام ده‌رت بكات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك سووكایه‌تی به حوكمی خوای گه‌وره كرد، یاخود به‌حه‌ڵاڵی زانی كه حوكم به‌غه‌یری قورئان بكات، یان ئینكاری حوكمی خوای گه‌وره‌ی كرد، یان به‌كۆنه‌په‌رستی ناوی برد، یاخود ئه‌گه‌ر وتی: حوكمی خوا‌و حوكمی غه‌یری خوا یه‌كسانه‌و وه‌كو یه‌ك وایه‌و جیاوازى نیه، یان وتی: حوكمی خوا باشتره‌و دروسته كار به غه‌یری قورئانیش بكه‌ی، ئه‌مانه هه‌مووی كافر ئه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دانی به حوكمی خوای گه‌وره‌دا نا به‌ڵام ئیشی پێ نه‌كرد ئه‌وكاته كافر نابێ و زاڵم و فاسقه.