Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَآ أَنَّ ٱلنَّفْسَ بِٱلنَّفْسِ وَٱلْعَيْنَ بِٱلْعَيْنِ وَٱلْأَنفَ بِٱلْأَنفِ وَٱلْأُذُنَ بِٱلْأُذُنِ وَٱلسِّنَّ بِٱلسِّنِّ وَٱلْجُرُوحَ قِصَاصٌۭ ۚ فَمَن تَصَدَّقَ بِهِۦ فَهُوَ كَفَّارَةٌۭ لَّهُۥ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ ﴾
“And We ordained for them in that [Torah]: A life for a life, and an eye for an eye, and a nose for a nose, and an ear for an ear, and a tooth for a tooth, and a [similar] retribution for wounds; but he who shall forgo it out of charity will atone thereby for some of his past sins. And they who do not judge in accordance with what God has revealed - they, they are the evildoers!,”
{تۆڵە سەندن بە دادپەروەری} [ وَكَتَبْنَا عَلَيْهِمْ فِيهَا أَنَّ النَّفْسَ بِالنَّفْسِ ] وه به‌هه‌مان شێوه له ته‌وراتدا له‌سه‌ر جووله‌كه‌مان نووسیوه كه ئه‌ویش حوكمی خوای گه‌وره‌یه وه‌كو قورئان تیایدا هاتووه كه‌سێك به ناحه‌ق یه‌كێك بكوژێ ئه‌بێ بكوژرێته‌وه [ وَالْعَيْنَ بِالْعَيْنِ ] وه ئه‌گه‌ر چاوی كه‌سێك به ناحه‌ق كوێر بكات یان چاوی ده‌ربكات ئه‌بێ چاوی ده‌ربكرێ و چاوی كوێر بكرێته‌وه [ وَالْأَنْفَ بِالْأَنْفِ ] وه ئه‌گه‌ر لووتی كه‌سێك ببڕێ به‌ناحه‌ق ئه‌بێ لووتی ببڕێته‌وه [ وَالْأُذُنَ بِالْأُذُنِ ] وه ئه‌گه‌ر گوێی كه‌سێك ببڕێته‌وه به‌ناحه‌ق ئه‌بێ گوێی ببڕێته‌وه له‌و شوێنه‌وه كه بڕیویه‌تی [ وَالسِّنَّ بِالسِّنِّ ] وه ئه‌گه‌ر ددانی كه‌سێكی شكاند یان ده‌ركرد ئه‌بێ ددانی هه‌ڵكێشرێ یان بشكێندرێته‌وه [ وَالْجُرُوحَ قِصَاصٌ ] وه له برینیشدا تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شوێنێكت بریندار بكات له‌وانه‌یه تۆ نه‌توانی وه‌كو ئه‌و برینداری بكه‌یته‌وه له‌وانه‌یه زیاتر بێت و زه‌ره‌ری زیاترى لێ بده‌ی بۆیه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ویشدا هه‌یه [ فَمَنْ تَصَدَّقَ بِهِ فَهُوَ كَفَّارَةٌ لَهُ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆشبێ له‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ری ئه‌وه ئه‌بێته سڕینه‌وه‌ی تاوانی ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆش بووه خوای گه‌وره به ئه‌ندازه‌ى ئه‌و لێخۆشبوونه له تاوانه‌كانی خۆش ئه‌بێ، یاخود سڕینه‌وه‌ى تاوانى ده‌ستدرێژیكاره‌كه‌یه‌و خوا پاداشتى ئه‌و كه‌سه ده‌داته‌وه كه لێی خۆش بووه [ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك حوكم نه‌كات به‌و كتابه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه [ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ (٤٥) ] ئه‌و كه‌سانه زاڵم و سته‌مكارن.