Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ ٱلْإِنجِيلِ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فِيهِ ۚ وَمَن لَّمْ يَحْكُم بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ ﴾
“Let, then, the followers of the Gospel judge in accordance with what God has revealed therein: for they who do not judge in the light of what God has bestowed from on high-it is they, they who are truly iniquitous!”
{فەرمان كردن بە حوكم كردن بە قورئان} [ وَلْيَحْكُمْ أَهْلُ الْإِنْجِيلِ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فِيهِ ] وه با ئه‌هلی ئینجیلیش حوكم به‌و ئینجیله بكه‌ن كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه پێش هاتنی قورئان، به‌ڵام له دوای دابه‌زینی قورئان ئینجیل و ته‌روات و ئه‌وانه هه‌مووی نه‌سخ بۆته‌وه‌و ئه‌بێ هه‌موویان ئیش به قورئانی پیرۆز بكه‌ن، پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - ده‌فه‌رێت: (سوێند به خوا ئه‌گه‌ر مو‌سا- صلى الله عليه وسلم - زیندووبێته‌وه ده‌بێت شوێنم بكه‌وێت)، وه له كۆتایى زه‌مانه‌دا كه عیسا- صلى الله عليه وسلم - داده‌به‌زێت حوكم به قورئانى پیرۆز ده‌كات و به‌راز ده‌كوژێت و خاچ ده‌شكێنێت و سه‌رانه هه‌ڵده‌گرێت و به جگه له ئیسلام رازى نابێت [ وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك حوكم نه‌كات به‌و قورئانه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندۆته خواره‌وه [ فَأُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (٤٧) ] ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه فاسقن و له گوێڕایه‌ڵی خوا ده‌رچوونه.