Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَفَحُكْمَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ ٱللَّهِ حُكْمًۭا لِّقَوْمٍۢ يُوقِنُونَ ﴾
“Do they, perchance, desire [to be ruled by] the law of pagan ignorance? But for people who have inner certainty, who could be a better law-giver than God?”
[ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ] ئایا پشت له حوكمه‌كه‌ی خوا ئه‌كه‌ن و حوكمی جاهیلی و نه‌زانی و نه‌فامیان ئه‌وێ، (جگه له حوكمى خواى گه‌وره هه‌موو حوكم و بڕیارێكى تر‌ى پێچه‌وانه‌ى حوكمى خوا سته‌م و نه‌فامییه) [ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ (٥٠) ] كێ هه‌یه حوكمی باشتر‌و دادپه‌روه‌رترو به‌ره‌حم و سۆز‌و به‌زه‌ییتر بێ له حوكمی خوای گه‌وره به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه یه‌قینیان هه‌بێ نه‌ك بۆ كه‌سانێك كه نه‌فام و نه‌زان بن وه شوێن هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان كه‌وتبێتن و به‌هه‌واو ئاره‌زوى خۆیان یاسا‌و رێسا دابنێن هه‌روه‌كو خه‌ڵكى سه‌رده‌مى نه‌فامى وایان ده‌كرد.