Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ ٱلْيَهُودَ وَٱلنَّصَٰرَىٰٓ أَوْلِيَآءَ ۘ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍۢ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَإِنَّهُۥ مِنْهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Do not take the Jews and the Christians for your allies: they are but allies of one another and whoever of you allies himself with them becomes, verily, one of them; behold, God does not guide such evildoers.”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الْيَهُودَ وَالنَّصَارَى أَوْلِيَاءَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه جووله‌كه‌و گاوره‌كان مه‌كه‌ن به‌دۆست و خۆشه‌ویستی خۆتان و ئه‌وانتان خۆش نه‌وێت و باوه‌ڕدارانتان خۆش بوێ، وتراوه: مه‌به‌ست له مونافیقان بووه كه به‌ئیماندار ناوبراون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمانیان ئاشكرا كردووه به‌ڵام خۆشه‌ویستی و پشتیوانی خۆیان بۆ گاور‌و جووله‌كه ده‌رئه‌بڕی [ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ] ئه‌وان جووله‌كه‌كان هه‌ندێكیان دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌ندێكی تریانن وه گاوره‌كان هه‌ندێكیان دۆست و پشتیوان و سه‌رخه‌ری هه‌ندێكی تریانن [ وَمَنْ يَتَوَلَّهُمْ مِنْكُمْ فَإِنَّهُ مِنْهُمْ ] ئه‌ی موسڵمانان ئاگادار بن هه‌ر كه‌سێك له ئێوه وه‌لائی بۆ گاور‌و جووله‌كه هه‌بێ و خۆشیانی بوێت و سه‌ریان بخات و پشتیوانیان بێت و یارمه‌تیان بدات ئه‌وه له‌وان حیساب ئه‌كرێت و له‌وانه [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ (٥١) ] به‌راستى خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێكی ئاوا زاڵم و سته‌مكار نادات كه وه‌لائو خۆشه‌ویستیان بۆ گاور‌و جووله‌كه هه‌بێت.