Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِۦ فَسَوْفَ يَأْتِى ٱللَّهُ بِقَوْمٍۢ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُۥٓ أَذِلَّةٍ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ يُجَٰهِدُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَآئِمٍۢ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ ﴾
“O you who have attained to faith! If you ever abandon your faith," God will in time bring forth [in your stead] people whom He loves and who love Him - humble towards the believers, proud towards all who deny the truth: [people] who strive hard in God's cause, and do not fear to be censured by anyone who might censure them: such is God's favour, which He grants unto whom He wills. And God is infinite, all-knowing.”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران هه‌ر كه‌سێك له ئێوه له دینه‌كه‌ی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه [ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ ] ئه‌وه خوای گه‌وره زه‌ره‌رو زیانی پێناگات، به‌ڵكو خوای گه‌وره ئێوه له‌ناو ئه‌بات و كه‌سانێكی تر دێنێ كه خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ئه‌وێ وه ئه‌وانیش خوای گه‌وره‌یان خۆش ئه‌وێ [ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ ] زه‌لیلی و خۆبه‌كه‌مزانین و ڕه‌حم و سۆز‌و ته‌وازوع بۆ باوه‌ڕداران ده‌رئه‌بڕن [ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ ] به‌عیززه‌ت ئه‌بن به‌رامبه‌ر به كافران [ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ] جیهاد ئه‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره‌دا [ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ] وه له لۆمه‌ی لۆمه‌كاران ناترسێن له وتنى حه‌قدا كه بیبین، چونكه نه ئه‌جه‌ل نزیك ده‌كاته‌وه نه رزق و رۆزى دوور ده‌كاته‌وه [ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره ئه‌م سیفه‌تانه به هه‌ر كه‌سێك ببه‌خشێ ئه‌وه فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه به‌هه‌ر كه‌سێكی ئه‌به‌خشێ كه ویستی لێ بێت، (حه‌سه‌نى به‌صرى) ده‌فه‌رمێت: سوێند به خواى گه‌وره ئه‌م كه‌سانه (ئه‌بو به‌كرى صدیق) و هاوه‌ڵه‌كانى بوون كه جه‌نگى هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانیان كرد [ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (٥٤) ] وه فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر زانایه‌و زانیاری هه‌یه به به‌نده‌كانی.