Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ فَٱغْسِلُوا۟ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى ٱلْمَرَافِقِ وَٱمْسَحُوا۟ بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى ٱلْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِن كُنتُمْ جُنُبًۭا فَٱطَّهَّرُوا۟ ۚ وَإِن كُنتُم مَّرْضَىٰٓ أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوْ جَآءَ أَحَدٌۭ مِّنكُم مِّنَ ٱلْغَآئِطِ أَوْ لَٰمَسْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمْ تَجِدُوا۟ مَآءًۭ فَتَيَمَّمُوا۟ صَعِيدًۭا طَيِّبًۭا فَٱمْسَحُوا۟ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ ۚ مَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍۢ وَلَٰكِن يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴾
“O YOU who have attained to faith! When you are about to pray, wash your face, and your hands and arms up to the elbows, and pass your [wet] hands lightly over your head, and [wash] your feet up to the ankles. And if you are in a state. requiring total ablution, purify yourselves. But if you are ill, or are travelling, or have just satisfied a want of nature, or have cohabited with a woman, and can find no water-then take resort to pure dust, passing therewith lightly over your face and your hands. God does not want to impose any hardship on you, but wants to make you pure, and to bestow upon you the full measure of His blessings, so that you might have cause to be grateful.”
{شێوازی دەستنوێژ شوشتن‌و تەیەموم كردن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران كه هه‌ستان بۆ نوێژ كردن ئه‌وه پێش نوێژ كردن ده‌ستنوێژ بشۆن (ده‌ستنوێژ واجبه له‌سه‌ر كه‌سێك كه ده‌ستنوێژى نه‌بێت، وه سوننه‌ته بۆ كه‌سێك كه ده‌ستنوێژى هه‌بێت، وه پێغه‌مبه‌رى خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - خوله‌فاى راشدین ده‌سنوێژیشیان هه‌بوایه بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌ستنوێژیان ده‌شوشته‌وه، به‌ڵام هاوه‌ڵان وایان ناكرد، وه ده‌بێت پێش ده‌ستنوێژ بسم الله بكه‌یت) به‌م شێوازه: رووخسارتان بشۆن كه ئاو له ده‌م وه‌ردان و ئاو له لووت وه‌ردانیش ئه‌گرێته‌وه، (شیخ عبدالرحمن بن ناصر السعدي) له ته‌فسیره‌كه‌یدا (په‌نجاو یه‌ك) حوكم له‌م ئایه‌ته ده‌رده‌كات زۆر به‌سوده بگه‌ڕێوه سه‌رى) [ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ ] وه ده‌سته‌كانیشتان له‌گه‌ڵ ئانیشكتان بشۆن (إِلَى) به‌مانای (مَعَ) دێت [ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ ] وه مه‌سحی سه‌رتان بكه‌ن، به‌هه‌ردوو ده‌ست له‌پێشه سه‌ره‌وه بۆ پشتى سه‌رو پاشان بیهێنیته‌وه بۆ پێشه‌وه، وه هه‌ردوو گوێش ده‌بێت مه‌سح بكرێ [ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ] وه هه‌ردوو پێتان له‌گه‌ڵ قوله‌پێتاندا (كه‌عبتاندا) ئه‌و دوو ئێسقانه ڕه‌قه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بیانشۆن (إِلَى) دیسان به‌مانای (مَعَ) دێت، وه به (كه‌سرى لامى) [ وَأَرْجُلِكُمْ ] ده‌خوێنرێته‌وه، واته: مه‌سحى پێتان بكه‌ن كه (خوف) یان گۆره‌ویتان له پێ بوو [ وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو (جه‌نابه‌ت)تان له‌سه‌ر بوو له‌شگران بوون ئه‌وا غوسل ده‌ركه‌ن [ وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون و نه‌تانتوانی غوسل ده‌ركه‌ن، یاخود له‌سه‌فه‌ردا بوون وه ئاو نه‌بوو [ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ ] یان یه‌كێك له ئێوه له‌سه‌رئاو گه‌ڕایه‌وه [ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ ] یاخود ئه‌گه‌ر جیماع و سه‌رجێییتان كرد له‌گه‌ڵ خێزانتاندا، (ابن عباس) ده‌فه‌رمووێ: (لَامَسْتُمُ) واته: جیماع كردن [ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا ] وه ئاو نه‌بوو ئه‌وا ته‌یه‌موم بكه‌ن به ڕووی زه‌وی، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌رچووین بۆ سه‌فه‌رێك ملوانكه‌كه‌م بزر بوو پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - مایه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى و خه‌ڵكیش مانه‌وه‌و ئاو نه‌بوو هاتن بۆ لاى (ئه‌بو به‌كر)ى باوكم و گله‌ییان كرد‌و وتیان: نا‌بینیت (عائیشه) چى كردووه؟ (ئه‌بو به‌كر) هات پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - سه‌رى خستبووه سه‌ر رانم و خه‌وتبوو، وتى: پێغه‌مبه‌رى خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - خه‌ڵكیت هێشتۆته‌وه بۆ ملوانكه‌یه‌ك و ئاویش نیه زۆر گله‌یی لێكردم و به‌ده‌ستى ده‌یدا به كه‌له‌كه‌مداو منیش بۆ ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌خه‌به‌ر نه‌یات ناجولامه‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - هه‌ڵساو ئاو نه‌بوو خواى گه‌وره ئایه‌تى ته‌یه‌مومى دابه‌زاندو ته‌یه‌مومیان كرد [ فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ ] ( هه‌ردوو ناو له‌پت ده‌ده‌یت به زه‌ویداو فوى لێ ده‌كه‌یت و مه‌سحى ده‌م وچاو و هه‌ردوو ده‌ستى پێ ده‌كه‌یت) وه ته‌یه‌موم ته‌نها ده‌م و چاوه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌سدا [ مَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ حَرَجٍ ] خوای گه‌وره كه ئه‌مرتان پێ ده‌كات به ده‌ستنوێژو خۆپاك كردنه‌وه نایه‌وێ كه قورسی و بارگرانی بخاته سه‌ر شانتان، به‌ڵكو كارئاسانیتان بۆ ده‌كات به ته‌یه‌موم كردن له‌كاتى نه‌خۆشى و نه‌بوونى ئاودا [ وَلَكِنْ يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌یه‌وێ به‌مه له‌تاوان پاكتان بكاته‌وه وه نیعمه‌تی خۆی ته‌واو بڕژێنێ به‌سه‌رتان كه ئه‌گه‌ر ئاویش نه‌بوو ته‌یه‌موم بكه‌ن [ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٦) ] به‌ڵكو ئێوه‌ش شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌ن.