Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُم بِشَرٍّۢ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ ٱللَّهِ ۚ مَن لَّعَنَهُ ٱللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيْهِ وَجَعَلَ مِنْهُمُ ٱلْقِرَدَةَ وَٱلْخَنَازِيرَ وَعَبَدَ ٱلطَّٰغُوتَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا وَأَضَلُّ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ ﴾
“Say: "Shall I tell you who, in the sight of God, deserves a yet worse retribution than these? They whom God has rejected and whom He has condemned, and whom He has turned into apes and swine because they worshipped the powers of evil: these are yet worse in station, and farther astray from the right path [than the mockers]."”
[ قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُمْ بِشَرٍّ مِنْ ذَلِكَ مَثُوبَةً عِنْدَ اللَّهِ ] دیسان ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئه‌ی جووله‌كه هه‌واڵتان پێ بده‌م به خراپتر له‌م ئیشه له‌وه‌ی كه ئێوه تانه‌و ته‌شه‌ر له ئێمه ئه‌ده‌ن ئه‌ى بۆ تانه‌و ته‌شه‌ر له خۆتان ناده‌ن كه له‌مه خراپترتان تیایه كه كوفر كردنه به خوای گه‌وره (مَثُوبَةً) واته: شتی واتان تیایه كه خوای گه‌وره سزاتان ئه‌دات [ مَنْ لَعَنَهُ اللَّهُ ] كه‌سانێك له ئێوه خوای گه‌وره ده‌ری كردوون له ڕه‌حمه‌تی خۆى و له‌عنه‌ت و نه‌فره‌تی لێ كردوون [ وَغَضِبَ عَلَيْهِ ] وه غه‌زه‌بی لێ گرتوون و لێتان تووڕه بووه [ وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ ] وه كه‌سانێكی لێ كردوون به مه‌یمون و به‌راز وه‌كو هاوه‌ڵانی ڕۆژی شه‌ممه ئه‌وه‌ی كه ڕاوه ماسییه‌كه‌یان كرد كه خوای گه‌وره كردیانی به مه‌یمون و به‌راز [ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ ] وه كه‌سانێكتان هه‌ن كه زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن له په‌رستنی تاغوته‌كاندا ئیتر ئایا شه‌یتانه یان كاهین و فاڵچیه‌كانه یان جادووگه‌رانه یان هه‌موو كه‌سێك كه بپه‌رسترێ و ڕازی بێ به‌و په‌رستنه [ أُولَئِكَ شَرٌّ مَكَانًا ] ئا ئه‌مانه كه ئێوه‌ن له ڕۆژی قیامه‌تدا شوێن و جێگا‌و پله‌تان زۆر خراپه كه ئاگری دۆزه‌خه [ وَأَضَلُّ عَنْ سَوَاءِ السَّبِيلِ (٦٠) ] وه گومڕاش بوونه له ڕێگای ڕاست كه ئێوه ئه‌ڵێن: موسڵمانان گومڕا بوونه به‌ڵام گومڕای ڕاسته‌قینه خۆتانن.