Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ يَدُ ٱللَّهِ مَغْلُولَةٌ ۚ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ وَلُعِنُوا۟ بِمَا قَالُوا۟ ۘ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ يُنفِقُ كَيْفَ يَشَآءُ ۚ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًۭا مِّنْهُم مَّآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَٰنًۭا وَكُفْرًۭا ۚ وَأَلْقَيْنَا بَيْنَهُمُ ٱلْعَدَٰوَةَ وَٱلْبَغْضَآءَ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ كُلَّمَآ أَوْقَدُوا۟ نَارًۭا لِّلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا ٱللَّهُ ۚ وَيَسْعَوْنَ فِى ٱلْأَرْضِ فَسَادًۭا ۚ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴾
“And the Jews say, "God's hand is shackled!" It is their own hands that are shackled; and rejected [by God] are they because of this their assertion. Nay, but wide are His hands stretched out: He dispenses [bounty] as He wills. But all that has been bestowed from on high upon thee [O Prophet] by thy Sustainer is bound to make many of them yet more stubborn in their overweening arrogance and in their denial of the truth. And so We have cast enmity and hatred among the followers of the Bible, [to last] until Resurrection Day; every time they light the fires of war, God extinguishes them; and they labour hard to spread corruption on earth: and God does not -love the spreaders of corruption.”
{جولەكە دەڵێن: خوا رەزیلە!} [ وَقَالَتِ الْيَهُودُ يَدُ اللَّهِ مَغْلُولَةٌ ] جووله‌كه نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌یان لێ بێ وتیان: ده‌ستی خوای گه‌وره به‌ستراوه، واته: خوای گه‌وره ڕه‌زیله‌و ده‌ستی كراوه نیه‌و نابه‌خشێ كه ئه‌مه قسه‌ی یه‌كێك بوو له جووله‌كه‌كان كه ناوى (فنحاص) بوو له پێشتریش له سووره‌تی (ئالی عیمران) باسمان كرد كه وتیان: [ إِنَّ اللَّهَ فَقِيرٌ وَنَحْنُ أَغْنِيَاءُ ] (آلِ عِمْرَانَ : ١٨١) خوا فه‌قیره‌و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووى: [ غُلَّتْ أَيْدِيهِمْ ] ده‌ى ده‌ستی خۆیان به‌ستراو بێت و كراوه نه‌بێ، واته: ڕه‌زیل بن، یاخود له حه‌قیقه‌تدا ده‌ستیان ببه‌سترێته‌وه‌و ئه‌سیر و دیل بكرێن و له جه‌نگه‌كاندا تێكبشكێندرێن [ وَلُعِنُوا بِمَا قَالُوا ] وه نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌یان لێ بێ به‌هۆى ئه‌و قسه خراپانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره كردیان [ بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ ] به‌ڵكو هه‌ردوو ده‌ستی خوای گه‌وره كراوه‌یه، (كه جێگیر كردنی دوو ده‌ستی تیایه بۆ خوای گه‌وره كه خوای گه‌وره دوو ده‌ستی هه‌یه له حه‌قیقه‌تدا كه له ده‌ستی هیچ له دروستكراوه‌كان ناچێ، وه چۆنیه‌تیه‌كه‌ی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێ كه‌س نایزانێ، وه هه‌ردوو ده‌ستی خوای گه‌وره كراوه‌یه له به‌خشیندا، وه مانای ئه‌وه‌شی تیایه كه خوای گه‌وره ئه‌به‌خشێت و جه‌وادو سه‌خیه) [ يُنْفِقُ كَيْفَ يَشَاءُ ] چۆن ویستی لێ بێت ئاوا ئه‌یبه‌خشێ به‌گوێره‌ی مه‌شیئه‌ت و ویست و حیكمه‌تی خۆی، كه له‌و رۆژه‌ى ئاسمانه‌كان و زه‌وى دروستكردووه به‌شه‌و و به‌رۆژ به‌رده‌وام ده‌به‌خشێت و هیچ له موڵكى خواى گه‌وره كه‌مى نه‌كردووه، وه پێى خۆشه به‌رده‌وام به‌نده‌كان داواى لێ بكه‌ن تا پێیان ببه‌خشێت [ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِنْهُمْ مَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا ] وه ئه‌و قورئانه پیرۆزه كه بۆ تۆ دابه‌زیوه كه ئه‌م حوكمه جوانانه‌ی له خۆ گرتووه زۆرێك له جووله‌كه‌و گاوره‌كان له جیاتی ئیمانی پێ بێنن ئه‌وان زیاتر تووشی توغیان و كوفر ئه‌بن پێی له‌به‌ر حه‌سوودییان [ وَأَلْقَيْنَا بَيْنَهُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ] وه تا ڕۆژی قیامه‌تیش دژایه‌تی و ڕق و كینه‌مان خستۆته نێوانیانه‌وه نێوان جووله‌كه‌كان خۆیان یان نێوان جووله‌كه‌و گاوره‌وه [ كُلَّمَا أَوْقَدُوا نَارًا لِلْحَرْبِ أَطْفَأَهَا اللَّهُ ] هه‌ر كاتێك كه ئه‌وان كۆببنه‌وه بۆ جه‌نگ یان ئاگری جه‌نگ داگیرسێنن خوای گه‌وره ئه‌یكوژێنێته‌وه، واته: ئه‌مه پیشه‌ی ئه‌وانه جووله‌كه‌كان به به‌رده‌وامی خه‌ریكی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕو ئاژاوه‌و خراپه‌كارین، وه زۆربه‌ى ئه‌و شه‌ڕو ئاژاوه‌و خوێنڕێژانه‌ى كه له جیهان رووده‌دات ده‌ستى جوله‌كه‌ى تێدایه [ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَادًا ] وه به به‌رده‌وام كۆشش ئه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌ویدا كه ئاشووب و گه‌نده‌ڵى و خراپه‌كاری بنێنه‌وه [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ (٦٤) ] وه خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ئاشووبگێڕن و گه‌نده‌ڵن و ئاژاوه ئه‌نێنه‌وه له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا.