Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُوا۟ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِم مِّن رَّبِّهِمْ لَأَكَلُوا۟ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِم ۚ مِّنْهُمْ أُمَّةٌۭ مُّقْتَصِدَةٌۭ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ سَآءَ مَا يَعْمَلُونَ ﴾
“and if they would but truly observe the Torah and the Gospel and all [the revelation] that has been bestowed from on high upon them by their Sustainer, they would indeed partake of all the blessings of heaven and earth. Some of them do pursue a right course; but as for most of them -vile indeed is what they do!”
{جێبەجێ كردنی شەریعەت هۆكارە بۆ خۆشگوزەرانی} [ وَلَوْ أَنَّهُمْ أَقَامُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنْجِيلَ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌مان جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی كه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا هه‌یه جێبه‌جێیان بكردایه‌و پێی هه‌ڵسانایه كه له كۆی ئه‌و ئه‌حكامانه‌ی له ته‌ورات و ئینجیل‌دا هاتووه ئیمان هێنان و ئه‌مر كردنه به ئیمان هێنان به پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه مژده‌دان به هاتنى پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - قورئان ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان بكردایه [ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْهِمْ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه ئه‌وه‌ی كه له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆیان دابه‌زیوه له هه‌موو كتێبه‌كانی تردا [ لَأَكَلُوا مِنْ فَوْقِهِمْ ] ئه‌وا خوای گه‌وره ڕزقی ئه‌دان له‌سه‌رووی خۆیانه‌وه به باران بارین [ وَمِنْ تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ ] وه له ژێر پێیانه‌وه له زه‌ویه‌وه جۆره‌ها ڕزق و ڕۆزیانی ئه‌دا به‌هۆی ئیمان هێنانیان، كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئیمان و ته‌قوا هۆكاره بۆ رزق و رۆزى و به‌ره‌كه‌ت، هه‌روه‌كو چۆن كوفر‌و تاوان هۆكاره بۆ نه‌بوونى و برسێتى و گرانى [ مِنْهُمْ أُمَّةٌ مُقْتَصِدَةٌ ] له‌ناویاندا كه‌سانێك هه‌ن كه دادپه‌روه‌رو باوه‌ڕدارن وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام) كه جووله‌كه بوو وه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون موسڵمان بوون، وه كۆمه‌ڵێك له گاوره‌كانیش كه موسڵمان بوون [ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ سَاءَ مَا يَعْمَلُونَ (٦٦) ] به‌ڵام زۆربه‌یان خراپترین كار ئه‌كه‌ن كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كوفریان وه شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ناكه‌ون وه ئیمانی پێ ناهێنن.