Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَمِيثَٰقَهُ ٱلَّذِى وَاثَقَكُم بِهِۦٓ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴾
“And [always] remember the blessings which God has bestowed upon you, and the solemn pledge by which He bound you to Himself when you said, "We have heard, and we pay heed." Hence, remain conscious of God: verily, God has full knowledge of what is in the hearts [of men].”
[ وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ ] وه یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه كه گه‌وره‌ترینیان ناردنى ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - [ وَمِيثَاقَهُ الَّذِي وَاثَقَكُمْ بِهِ ] وه یادى ئه‌و عه‌هدو به‌ڵێن و په‌یمانه بكه‌نه‌وه كه به‌ئێوه‌ی داوه، وه ئێوه به‌خوای گه‌وره‌تان دا كه خوای گه‌وره بپه‌رستن و شه‌ریكى بۆ دانه‌نێن، یاخود (به‌یعه‌ی عه‌قه‌به) بوو كه خه‌ڵكی مه‌دینه هاتن بۆ مه‌ككه‌و به‌یعه‌تیان به پێغه‌مبه‌ری خوادا- صلى الله عليه وسلم - كه ئه‌گه‌ر بچێت بۆ مه‌دینه بیپارێزن، وه ئه‌مه یادخستنه‌وه‌ى جوله‌كه‌یه كه خواى گه‌وره په‌یمان و به‌ڵێنى لێ وه‌رگرتوون كه شوێن پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بكه‌ون [ إِذْ قُلْتُمْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] كاتێك كه ئێوه وتتان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه فه‌رمایشتی تۆمان بیست وه گوێڕایه‌ڵیشت ئه‌بین [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٧) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌وه‌ی كه له‌ناو سینگدایه‌و دڵ شاردوویه‌تییه‌وه.