Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّقَدْ كَفَرَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ ثَالِثُ ثَلَٰثَةٍۢ ۘ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّآ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۚ وَإِن لَّمْ يَنتَهُوا۟ عَمَّا يَقُولُونَ لَيَمَسَّنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴾
“Indeed, the truth deny they who say, "Behold, God is the third of a trinity" - seeing that there is no deity whatever save the One God. And unless they desist from this their assertion, grievous suffering is bound to befall such of them as are bent on denying the truth.”
{ئەوانەی باوەڕیان بەسێ خوا هەیە كافرن} [ لَقَدْ كَفَرَ الَّذِينَ قَالُوا إِنَّ اللَّهَ ثَالِثُ ثَلَاثَةٍ ] به‌دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه كافربوون كه ئه‌یانووت: سێ خوا هه‌یه‌و خوای گه‌وره یه‌كێكه له سێ خوایه‌كه كه مه‌به‌ستیان زاتی پیرۆزی الله و عیسا و مه‌ریه‌م بوو، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر گاوره‌كان دابه‌زى ئه‌وان واده‌ڵێن [ وَمَا مِنْ إِلَهٍ إِلَّا إِلَهٌ وَاحِدٌ ] وه له كاتێكدا كه هیچ خوا‌و په‌رستراوێك نیه به‌حه‌ق شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ وَإِنْ لَمْ يَنْتَهُوا عَمَّا يَقُولُونَ ] وه ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنن له‌و قسه‌و كوفرانه‌ی كه ئه‌یكه‌ن [ لَيَمَسَّنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٣) ] ئه‌و كاته كافران تووشی سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار ئه‌بن له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه.