Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى ٱللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ ﴾
“Will they not, then, turn towards God in repentance, and ask His forgiveness? For God is much-forgiving, a dispenser of grace.”
[ أَفَلَا يَتُوبُونَ إِلَى اللَّهِ وَيَسْتَغْفِرُونَهُ ] ئه‌وه بۆ ته‌وبه ناكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره ناگه‌ڕێنه‌وه‌و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ناكه‌ن بۆ ئه‌و هه‌موو بوهتانه‌ی كه بۆ خوای گه‌وره‌تان هه‌ڵبه‌ستووه‌و خوای گه‌وره‌تان له خۆتان تووڕه كردووه [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٧٤) ] له كاتێك ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه بكه‌ن خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه، (ته‌ماشاى ئه‌م سۆز‌و به‌زه‌ییه بكه‌ن ئه‌وان شه‌ریك بۆخوا داده‌نێن، خواى گه‌وره‌یش بانگیان ده‌كات بۆ ته‌وبه كردن و لێخۆشبوو‌ن).