Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ مَّا ٱلْمَسِيحُ ٱبْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌۭ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ وَأُمُّهُۥ صِدِّيقَةٌۭ ۖ كَانَا يَأْكُلَانِ ٱلطَّعَامَ ۗ ٱنظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ ٱلْءَايَٰتِ ثُمَّ ٱنظُرْ أَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ﴾
“The Christ, son of Mary, was but an apostle: all [other] apostles had passed away before him; and his mother was one who never deviated from the truth; and they both ate food [like other mortals]. Behold how clear We make these messages unto them: and then behold how perverted are their minds!”
[ مَا الْمَسِيحُ ابْنُ مَرْيَمَ إِلَّا رَسُولٌ ] عیسای كوڕی مه‌ریه‌م- صلى الله عليه وسلم - هیچ شتێك نه‌بووه نه خوا بووه‌و نه كوڕی خوا به‌ڵكو ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا بووه [ قَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِ الرُّسُلُ ] وه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تریش له پێش عیساوه- صلى الله عليه وسلم - ڕۆیشتوونه‌و مردوونه [ وَأُمُّهُ صِدِّيقَةٌ ] وه دایكیشی ڕاستگۆ بووه له‌و قسه‌یه‌ی كه كردۆتی كه وتى زینام له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه‌و به ئیزنى خوا منداڵم بووه، یاخود به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و په‌یامه بووه كه كوڕه‌كه‌ی هێناویه‌تی له یه‌كخواپه‌رستى [ كَانَا يَأْكُلَانِ الطَّعَامَ ] كه هه‌ردووكیان خواردنیان ئه‌خوارد، واته: مرۆڤـ بوونه ئه‌وه‌ی كه په‌روه‌ردگارو خوا بێت پێویستی به خواردن نیه، به‌ڵام ئه‌مان خوا نه‌بوونه‌و خواردنیان خواردووه وه ئه‌وه‌ی كه خواردن بخوات پێویستی به چوونه سه‌ر ئاو هه‌یه، خوای گه‌وره زۆر له‌وه به‌رزو بڵندترو گه‌وره‌تره كه ئه‌وان ئه‌و شتانه ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره [ انْظُرْ كَيْفَ نُبَيِّنُ لَهُمُ الْآيَاتِ ] سه‌یر بكه‌و بزانه چۆن ئێمه ئایه‌ته‌كانی خۆمانیان بۆ ڕوون ئه‌كه‌ینه‌وه [ ثُمَّ انْظُرْ أَنَّى يُؤْفَكُونَ (٧٥) ] پاشان ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌مان چۆن له حه‌ق لائه‌ده‌ن له‌دوای ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ش.