Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًۭا ۚ وَٱللَّهُ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴾
“Say: "Would you worship, beside God, aught that has no power either to harm or to benefit you-when God alone is all-hearing, all-knowing?"”
[ قُلْ أَتَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بفه‌رمه: ئایا ئێوه عیباده‌تى غه‌یری خوای گه‌وره ده‌كه‌ن و عیباده‌ت بۆ كه‌سانێك ئه‌كه‌ن كه هیچ زه‌ره‌رو سوودێكیان به‌ده‌ست نیه بۆ خۆیان چ جای بۆ غه‌یری خۆیان چۆن ئه‌یانكه‌ن به خوای گه‌وره وه‌كو عیسا‌و دایكی، كه به حیسابی ئێوه ئه‌ڵێن: عیسا- صلى الله عليه وسلم - كوژراوه‌و له خاچ دراوه ئه‌ی بۆ نه‌یتوانی خۆی له كوشتن ڕزگار بكات؟ وه دایكی كه مرد بۆ نه‌یتوانی خۆی له مردن ڕزگار بكات؟ چۆن ده‌بێت خوا بكوژرێت و له خاچ بدرێت یان بمرێت؟ [ وَاللَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٧٦) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه به هه‌موو شتێك وه سوود پێگه‌یاندن و زیان ته‌نها به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه.