Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ كَانُوا۟ لَا يَتَنَاهَوْنَ عَن مُّنكَرٍۢ فَعَلُوهُ ۚ لَبِئْسَ مَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ ﴾
“They would not prevent one another from doing whatever hateful things they did: vile indeed was what they were wont to do!”
[ كَانُوا لَا يَتَنَاهَوْنَ عَنْ مُنْكَرٍ فَعَلُوهُ ] وه نه‌هی و قه‌ده‌غه‌ی تاوانیان نه‌ئه‌كرد كه بكرایه، واته: قه‌ده‌غه‌شیان ئه‌كرد یه‌ك جار به‌ڵام به‌یانی بیبینیایه هه‌مان تاوان ده‌كات پێی نهئهوتهوه له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره له‌عنه‌تی لێیان كرد، كه ئه‌بێ فه‌رمان به‌چاكه بكرێ وه ڕێگری له خراپه بكرێ، چونكه تاوان كرا ئه‌وه‌ى كه قه‌ده‌غه‌و به‌رهه‌ڵستى بكات وه‌ك ئه‌وه وایه كه له‌وێ نه‌بوو بێت، وه ئه‌وه‌ى پێى رازى بێت و له‌وێیش نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه وایه كه ئاماده بووبێت [ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (٧٩) ] كه ئه‌مه‌ش خراپترین كارێك بوو كه ئه‌وان ئه‌یانكرد كه ڕێگریان نه‌ئه‌كرد له خراپه.