Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا سَمِعُوا۟ مَآ أُنزِلَ إِلَى ٱلرَّسُولِ تَرَىٰٓ أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ ٱلدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا۟ مِنَ ٱلْحَقِّ ۖ يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱكْتُبْنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ ﴾
“For, when they come to understand what has been bestowed from on high upon this Apostle, thou canst see their eyes overflow with tears, because they recognize something of its truth; [and] they say: "O our Sustainer! We do believe; make us one, then, with all who bear witness to the truth.”
[ وَإِذَا سَمِعُوا مَا أُنْزِلَ إِلَى الرَّسُولِ تَرَى أَعْيُنَهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ مِمَّا عَرَفُوا مِنَ الْحَقِّ ] وه كاتێك كه ئه‌و ئایه‌تانه ببیستن كه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - دابه‌زیوه ئه‌بینیت فرمێسك به‌چاوه‌كانیاندا دێته خواره‌وه كه ئه‌زانن ئه‌مه حه‌قه‌و له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زیوه، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (نه‌جاشی) و هاوڕێكانى دابه‌زى كه ڕاهیب و قه‌شه‌كانى كۆكرده‌وه، وه (جه‌عفه‌ری كوڕی ئه‌بوتاڵیب) (خوای لێ ڕازی بێت) قورئانی به‌سه‌ریاندا خوێنده‌وه، وه (نه‌جاشی) ئیمانی هێنا وه فرمێسك به‌چاویاندا هاته خواره‌وه كه زانیان ئه‌مه وه‌حی خوای گه‌وره‌یه‌و حه‌قه [ يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئێمه ئیمانمان هێنا به‌م كتابه‌ی كه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوات- صلى الله عليه وسلم - دابه‌زاندووه [ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ (٨٣) ] ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ شاهیده‌كاندا ناونوس بكه، واته: له‌گه‌ڵ ئوممه‌تی محمدا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شایه‌تی ئه‌ده‌ن به‌ڕاستگۆیی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم -.