Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُحَرِّمُوا۟ طَيِّبَٰتِ مَآ أَحَلَّ ٱللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُعْتَدِينَ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Do not deprive yourselves of the good things of life which God has made lawful to you, but do not transgress the bounds of what is right: verily, God does not love those who transgress the bounds of what is right.”
{حەڵاڵەكان لە خۆتان حەرام مەكەن} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُحَرِّمُوا طَيِّبَاتِ مَا أَحَلَّ اللَّهُ لَكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خواردنێك كه پاك و به‌تام و چێژه‌و خوای گه‌وره بۆى حه‌ڵاڵ كردوون ئێوه له‌سه‌ر خۆتانی حه‌رام مه‌كه‌ن بڵێی: ئه‌مه له‌به‌ر زوهدمه یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من كه‌سێكی خواپه‌رستم ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌یه ناخۆم، كه‌سانێك كه گۆشت خواردن و ژن هێنان و خه‌وتنیان له‌سه‌ر راخه‌ر له‌سه‌ر خۆیان حه‌رام كرد پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئینكارى كرد‌و فه‌رمووى: چیه كه‌سانێك وایان وتووه، به‌ڵام من هه‌ندێك رۆژ به‌رۆژوو ده‌بم و هه‌ندێكیش به‌رۆژوو نابم، وه هه‌ندێك له‌شه‌و ده‌خه‌وم و هه‌ندێكى شه‌ونوێژ ده‌كه‌م، وه گۆشتیش ده‌خۆم و ژنیش ده‌هێنم، وه هه‌ركه‌سێك له سوننه‌ت و رێبازى من لا بدات ئه‌وه له من نیه [ وَلَا تَعْتَدُوا ] وه سنووریش مه‌به‌زێنن و ده‌ستدرێژیش مه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه حه‌ڵاڵی بكه‌ن، نه‌خێر حه‌ڵاڵ ئه‌وه‌یه كه خوا حه‌ڵاڵی كردووه، وه حه‌رامیش ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه، هیچ شتێك له‌سه‌ر خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن، وه ئه‌وه‌شی كه خوا حه‌رامی كردووه حه‌ڵاڵی مه‌كه‌ن، یاخود حه‌ڵاڵ له‌سه‌ر خۆتان حه‌رام مه‌كه‌ن و له‌سه‌ر خۆتان فراوانى ته‌سك مه‌كه‌ن، یاخود حه‌ڵاڵیش به گوێره‌ى پێویستیتان به‌كار بهێنن و زیادڕه‌وى تێدا مه‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (٨٧) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه ده‌ستدرێژی ئه‌كه‌ن و سنووری خوا ئه‌به‌زێنن و ئه‌وه‌ی كه حه‌رامه بۆ خه‌ڵكی حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ن، یان ئه‌وه‌ى كه حه‌ڵاڵه له خه‌ڵكى حه‌رام ده‌كه‌ن.