Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغْوِ فِىٓ أَيْمَٰنِكُمْ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا عَقَّدتُّمُ ٱلْأَيْمَٰنَ ۖ فَكَفَّٰرَتُهُۥٓ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَٰكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ أَوْ كِسْوَتُهُمْ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍۢ ۖ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٍۢ ۚ ذَٰلِكَ كَفَّٰرَةُ أَيْمَٰنِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ۚ وَٱحْفَظُوٓا۟ أَيْمَٰنَكُمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴾
“GOD will not take you to task for oaths which you may have uttered without thought, but He will take you to task for oaths which you have sworn in earnest. Thus, the breaking of an oath must be atoned for by feeding ten needy persons with more or less the same food as you are wont to give to your own families, or by clothing them, or by freeing a human being from bondage; and he who has not the wherewithal shall fast for three days [instead]. This shall be the atonement for your oaths whenever you have sworn [and broken them]. But be mindful of your oaths!' Thus God makes clear unto you His messages, so that you might have cause to be grateful.”
{جۆرەكانی سوێند خواردن} [ لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ ] خوای گه‌وره لۆمه‌تان ناكات و لێتان ناگرێت و تاوانبار نابن ئه‌گه‌ر هاتوو سوێندێكتان خوارد‌و سوێنده‌كه‌تان له‌غو بوو پاشان بیشكێنن ئاساییه وه‌كو كه‌سێك ئه‌ڵێ: به‌خوا ئه‌خۆی به‌خوا ئه‌ڕۆی به‌خوا دێیت، یان له كاتى توڕه بووندا سوێند بخوات، یان له‌بیرى بچێت سوێندى خواردووه، ئاوا سوێندێك كه به‌ده‌میدا دێت و له دڵیدا دانه‌مه‌زراوه ئه‌مه له‌غوه ئه‌گه‌ر سوێنده‌كه‌شی بشكێنێ ئاساییه هیچى له‌سه‌ر نیه [ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا عَقَّدْتُمُ الْأَيْمَانَ ] به‌ڵام خوای گه‌وره لۆمه‌تان ده‌كات وه لێتان ئه‌گرێ وه سزاتان ئه‌دات له‌سه‌ر سوێندێك كه له دڵه‌وه دامه‌زرابێ وه نیه‌تتان هه‌بێ و دوای ئه‌وه بیشكێنن ئه‌وه كه‌فاره‌ت ئه‌كه‌وێته سه‌رتان [ فَكَفَّارَتُهُ إِطْعَامُ عَشَرَةِ مَسَاكِينَ مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ ] پیاو هه‌بوو خواردنى باشى ده‌دا به منداڵه‌كانى، وه هه‌بوو خراپى پێیان ده‌دا، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، كه‌فاره‌تی ئه‌و سوێنده ئه‌بێ ده فه‌قیر تێر بكه‌ن له خواردنێكی مام ناوه‌ند ئه‌وه‌ی كه ئه‌یده‌ن به ماڵ و منداڵی خۆتان نه به‌رزترین و باشترین نه خراپترین به‌ڵكو مامناوه‌ند بێت، ئیمامی (عومه‌رو عه‌لى و عائیشه) (خوایان لێ ڕازی بێ) ئه‌فه‌رموون: دروسته‌و ئه‌توانن نیو صاع واته: كیلۆیه‌ك و بیست گرام له برنج یان خورما یان هه‌ر خواردنێك بده‌ن به فه‌قیر [ أَوْ كِسْوَتُهُمْ ] یاخود ئه‌توانی جلوبه‌رگ بۆ ده فه‌قیر بكه‌ی كه سوێنده‌كه‌ت شكاند یان ده فه‌قیر تێربكه ژه‌مه خواردنێك یاخود جلوبه‌رگ بۆ ده فه‌قیر بكه جلوبه‌رگیش ئه‌وه‌یه كه دروست بێ نوێژی پێوه بكه‌ی [ أَوْ تَحْرِيرُ رَقَبَةٍ ] یاخود كۆیله‌یه‌ك ئازاد بكه‌ن كه ئێستا كۆیله نیه [ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یتوانی ده فه‌قیر تێر بكات یان جلوبه‌رگ بۆ ده فه‌قیر بكات [ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ ] ئه‌وه سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ وه (ئوبه‌ى كوڕى كه‌عب) و (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود)و قوتابیانى وایان خوێندۆته‌وه: له‌سه‌ر یه‌ك بێت [ ذَلِكَ كَفَّارَةُ أَيْمَانِكُمْ إِذَا حَلَفْتُمْ ] ئه‌مه كه‌فاره‌تی سوێند خواردنتانه ئه‌گه‌ر سوێندتان خوارد‌و پاشان سوێنده‌كه‌تان شكاند [ وَاحْفَظُوا أَيْمَانَكُمْ ] وه ئێوه سوێنده‌كانتان بپارێزن به‌وه‌ی كه سوێند زۆر مه‌خۆن تا گرنگ نه‌بوو، وه ئه‌گه‌ر سوێندیشتان خوارد ئه‌وه سوێنده‌كانتان مه‌شكێنن، وه ئه‌گه‌ر شكاندتان كه‌فاره‌ته‌كه‌ی بده‌ن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ ] به‌م شێوازه خوای گه‌وره ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه [ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٨٩) ] به‌ڵكو ئێوه شوكرانه‌بژێری و سوپاسگوزاری خوای گه‌وره بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی كه خوای گه‌وره به‌سه‌رتاندا ڕژاندۆتی له شه‌ریعه‌ت و له ڕوون كردنه‌وه‌ی حوكمه‌كان.