Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّمَا ٱلْخَمْرُ وَٱلْمَيْسِرُ وَٱلْأَنصَابُ وَٱلْأَزْلَٰمُ رِجْسٌۭ مِّنْ عَمَلِ ٱلشَّيْطَٰنِ فَٱجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Intoxicants, and games of chance, and idolatrous practices, and the divining of the future are but a loathsome evil of Satan's doing:' shun it, then, so that you might attain to a happy state!”
{قۆناغی سێیەم‌و كۆتایی حەرام كردنی مەی} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ ] دوو هۆزى ئه‌نصار عه‌ره‌قیان خوارد تا سه‌رخۆش بوون و گاڵته‌یان به یه‌كترى كرد، كاتێك هاتنه‌وه هۆش خۆیان شوێنه‌واره‌كه‌یان به ده‌موچاو و ریشیانه‌وه بینى، وتیان ئه‌مه فڵان كه‌سى برام واى لێم كردووه ئه‌گه‌ر به ره‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یى بوایه به‌رامبه‌رم واى لێم نه‌ده‌كرد كه رق و كینه له دڵیان‌دا نه‌بوو به‌هۆى ئه‌مه رق و كینه چووه دڵیان به‌رامبه‌ر یه‌كترى خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران به‌دڵنیایی و بێگومان ئه‌م شتانه حه‌رامه: خواردنه‌وه‌ی مه‌ی كه هه‌ركه‌سێك له دونیا بیخواته‌وه‌و خواى گه‌وره چل رۆژ نوێژى لێ قه‌بوڵ ناكات، وه بمرێت و ته‌وبه نه‌كات خواى گه‌وره له‌رۆژى قیامه‌ت مه‌ى پێ نابه‌خشێت، وه هه‌ر كه‌سێك چوار جار بیخواته‌وه خواى گه‌وره له‌ناو دۆزه‌خ برین و كێماوى دۆزه‌خیه‌كانى ده‌رخوارد ده‌دات، وه هه‌ركه‌سێك ئالوده‌ى بێت ناچێته به‌هه‌شته‌وه، وه قومار كردنیش حه‌رامه، وه ئه‌و بتانه‌ی كه ئه‌په‌رستران، وه ئه‌و تیر‌و پشكه‌ی ئه‌یانكرد له‌سه‌رده‌می نه‌فامى كه بیانوویستایه هه‌ر كارێك بكه‌ن سێ داریان هه‌بوو له یه‌كێكیان ئه‌یاننووسی بیكه، له یه‌كیان ئه‌یاننووسی مه‌یكه و یه‌كیان به‌سپێتی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بیكه ده‌ربچوایه ئه‌وه ئیشه‌كه‌یان ئه‌كرد، وه ئه‌گه‌ر مه‌یكه ده‌رچوایه نه‌یان ئه‌كرد، وه ئه‌گه‌ر سپیه‌كه ده‌ربچوایه دووباره‌یان ئه‌كرده‌وه تا یه‌كێك له‌و دووانه ده‌رئه‌چوو، خێر‌و شه‌ڕو سوودو زیانیان دابووه ده‌ست ئه‌وانه [ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ ] ئه‌مانه هه‌مووی پیس و حه‌رامن وه كرده‌وه‌ی شه‌یتانن و شه‌یتان لاتان جوانی ده‌كات و ئه‌یڕازێنێته‌وه ئێوه لێی دووربكه‌ونه‌وه‌و خۆتانی لێ دووربخه‌نه‌وه [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٩٠) ] به‌ڵكو سه‌رفراز بن ئه‌مه دوا ئایه‌ت بوو له قۆناغه‌كانی حه‌رام كردنی عه‌ره‌ق خواردن كه ئایه‌تی یه‌كه‌م [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ] (الْبَقَرَة: ٢١٩) دابه‌زی، دواتر ئایه‌تی [ لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى ] (النِّسَاء: ٤٣) وه قۆناغی سێیه‌میش ئه‌م ئایه‌ته بوو به‌یه‌كجاری خوای گه‌وره مه‌ی خواردنه‌وه‌ی حه‌رام كرد تا ڕۆژی قیامه‌ت.