Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَيَبْلُوَنَّكُمُ ٱللَّهُ بِشَىْءٍۢ مِّنَ ٱلصَّيْدِ تَنَالُهُۥٓ أَيْدِيكُمْ وَرِمَاحُكُمْ لِيَعْلَمَ ٱللَّهُ مَن يَخَافُهُۥ بِٱلْغَيْبِ ۚ فَمَنِ ٱعْتَدَىٰ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴾
“O YOU who have attained to faith! Most certainly God will try you by means of the game which may come within the reach of your hands and your weapons [while you are on pilgrimage], so that God might mark out those who fear Him although He is beyond the reach of human perception. And as for him who, after all this, transgresses the bounds of what is right-grievous suffering awaits him!”
{حەرامێتی راوكردن لەكاتی ئیحرامدا} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَيَبْلُوَنَّكُمُ اللَّهُ بِشَيْءٍ مِنَ الصَّيْدِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران خوای گه‌وره تاقیتان ئه‌كاته‌وه به شتێك له ڕاو كردن چۆن هاوه‌ڵانی ڕۆژی شه‌ممه‌ى به‌نی ئیسرائیلی تاقیكرده‌وه كه حه‌رامی كرد له‌سه‌ریان ڕاو بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وان ڕاویان كرد‌و له تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رنه‌چوون [ تَنَالُهُ أَيْدِيكُمْ وَرِمَاحُكُمْ ] (موقاتیل) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌م ئایه‌ته له (عومره‌ى حوده‌یبیه) دابه‌زى، كه صه‌حابه له ئیحرام دا بوون خوای گه‌وره ڕاوی لێ حه‌رام كردن له‌و كاتانه باڵنده‌و گیانه‌وه‌ره‌كان ئه‌هاتنه نزیكیانه‌وه كه به‌ده‌ست ئه‌یانتوانی نێچیرى لاواز‌و بێچووه‌كان بگرن وه ڕمه‌كانیان ئه‌گه‌یشت به نێچیرى گه‌وره، به‌ڵام صه‌حابه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كرد نه‌یانكردو له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رچوون [ لِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَخَافُهُ بِالْغَيْبِ ] تا ده‌ركه‌وێ كێ به‌نهێنی له خوای گه‌وره ئه‌ترسێ و كاتێك كه چاو كه‌سی لێوه دیار نه‌بێ (هه‌رچه‌نده خواى گه‌وره ده‌زانێت، به‌ڵام بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكیه) [ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٩٤) ] جا هه‌ر كه‌سێك له‌دوای ئه‌مه ده‌ستدرێژی بكات ئه‌وه سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاری بۆ هه‌یه.