Al-Maaida • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَقْتُلُوا۟ ٱلصَّيْدَ وَأَنتُمْ حُرُمٌۭ ۚ وَمَن قَتَلَهُۥ مِنكُم مُّتَعَمِّدًۭا فَجَزَآءٌۭ مِّثْلُ مَا قَتَلَ مِنَ ٱلنَّعَمِ يَحْكُمُ بِهِۦ ذَوَا عَدْلٍۢ مِّنكُمْ هَدْيًۢا بَٰلِغَ ٱلْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّٰرَةٌۭ طَعَامُ مَسَٰكِينَ أَوْ عَدْلُ ذَٰلِكَ صِيَامًۭا لِّيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِۦ ۗ عَفَا ٱللَّهُ عَمَّا سَلَفَ ۚ وَمَنْ عَادَ فَيَنتَقِمُ ٱللَّهُ مِنْهُ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍ ﴾
“O you who have attained to faith! Kill no game while you are in the state of pilgrimage. And whoever of you kills it intentionally, [shall make] amends in cattle equivalent to what he has killed - with two persons of probity giving their judgment thereon- to be brought as an offering to the Ka`bah; or else he may atone for his sin by feeding the needy, or by the equivalent thereof in fasting: [this,] in order that. he taste the full gravity of his deed, [while] God shall have effaced the past. But whoever does it again, God will inflict His retribution on him: for God is almighty, an avenger of evil.”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه ڕاو مه‌كه‌ن له كاتێكدا له ئیحرام دان ئیحرام به حه‌ج یان به عومره [ وَمَنْ قَتَلَهُ مِنْكُمْ مُتَعَمِّدًا ] وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك به عه‌مدی ڕاوی كرد [ فَجَزَاءٌ مِثْلُ مَا قَتَلَ ] ئه‌وه سزاكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕاوهیه كه كردۆتی ئه‌بێ بیكات به‌خێر ئه‌وه كه‌فاره‌كه‌یه‌تی [ مِنَ النَّعَمِ ] له وشترو مانگا‌و مه‌ڕو بزن [ يَحْكُمُ بِهِ ذَوَا عَدْلٍ مِنْكُمْ ] كه دوو پیاوی دادپه‌روه‌ر له موسڵمانان ئه‌وان بڕیار ئه‌ده‌ن كه چیت كوشتووه ئه‌بێ هاوشێوه‌ی ئه‌وه بكه‌ی به‌خێر [ هَدْيًا بَالِغَ الْكَعْبَةِ أَوْ كَفَّارَةٌ طَعَامُ مَسَاكِينَ أَوْ عَدْلُ ذَلِكَ صِيَامًا ] وه ئه‌بێ وه‌كو هه‌دی بێت نه‌ك بیبه‌ی بۆ كه‌عبه لێره مه‌به‌ستی پێى حه‌ره‌مه ده‌بێت بیبه‌ی بۆ حه‌ره‌م و له‌وێ سه‌ری ببڕیت و گۆشته‌كه‌ى دابه‌ش بكه‌یت به‌سه‌ر هه‌ژارانى حه‌ره‌مدا، یاخود ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه كوشتووته هاوشێوه‌كه‌ی بكه به خێر، ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی خواردنی فه‌قیر بده ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی ئه‌وه به‌ڕۆژوو ئه‌بی كه ئه‌میش ئه‌و دوو كه‌سه دادپه‌روه‌ره له موسڵمانان بڕیار ئه‌ده‌ن، بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر ئاسكێكی كوشت هاوشێوه‌ی ئاسكه ئه‌وه‌یه مه‌ڕێك یان بزنێك له مه‌ككه‌دا سه‌رئه‌بڕێ و ئه‌یكات به خێر، ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ئه‌وه شه‌ش فه‌قیر تێر ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌یبوو سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حوشترێكی ڕاو كرد یان هاوشێوه‌ی حوشتر ئه‌وه مانگایه‌ك ده‌كات به‌خێر ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ئه‌وه بیست فه‌قیر تێر ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ئه‌وه بیست ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ، ئه‌گه‌ر نه‌عامه‌یه‌كی كوشت ئه‌وه ئه‌بێ حوشترێك بكات به‌خێر، ئه‌گه‌ی نه‌یبوو سی فه‌قیر تێر ده‌كات ئه‌گه‌ر نه‌یبوو سی ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ به‌و شێوازه دیاری كراوه [ لِيَذُوقَ وَبَالَ أَمْرِهِ ] بۆ ئه‌وه‌ی خراپی سه‌ره‌نجامی كاره‌كه‌ی خۆی بچێژێ كه له كاتى ئیحرامدا ڕاوی كردووه له كاتێكدا كه قه‌ده‌غه بووه [ عَفَا اللَّهُ عَمَّا سَلَفَ ] وه ئه‌وه‌ی كه پێش ئه‌م ئایه‌ته كردبێتی ئه‌وه خوای گه‌وره لێیان ئه‌بوورێ [ وَمَنْ عَادَ فَيَنْتَقِمُ اللَّهُ مِنْهُ ] وه هه‌ر كه‌سێك بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاو كردن له دوای ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه ئه‌وا خوای گه‌وره تۆڵه‌ی لێ ئه‌سه‌نێ، وتراوه: تۆڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌بێ كه‌فاره‌ت بدات، یاخود وتراوه: له ڕۆژی قیامه‌ت خوای گه‌وره تۆڵه‌ی لێ ئه‌سه‌نێ [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ (٩٥) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ته‌و تۆڵه‌و ئینتیقام له‌و كه‌سانه ئه‌سه‌نێ كه سنووری خوای گه‌وره ئه‌به‌زێنن.